سایاکابی ئۆساکابی

سایاکابی ئۆساکابی

سایاکابی ئۆساکابی لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٥-٢٩) ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
کانگاوا، ژاپۆن
نەتەوەژاپۆنی
پیشەچالاکوانی مافەکانی ژنان، کاری ھونەری
چالاکبوون٢٠١٤ - ئێستا
ناسراوە بەبەڕێوبەری تۆڕی ماتھارا نێت، بۆ ھاوکاریکردنی ژنان

سایاکابی ئۆساکابی (بە ژاپۆنی: 小酒部 さやか, لە دایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨) چالاکوانی مافەکانی ژنانە لە ژاپۆن.[١] ئەو شوێن لایەنە یاساییەکان کەوت بۆ جێبەجێکردنی یاسای ھەلی یەکسانی لە ژاپۆن ھەروەھا دانانی بێزارکردن بەکارێکی نایاسایی.[٢] سایاکا لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣]

سایاکابی ئۆساکابی لە ساڵی ١٩٧٨ لە ژاپۆن لەدایکبووە.[١] وەک سەرنووسەر لە گۆڤارێکی ژاپۆنی کاری دەکرد، بەڵام کاتێک دووگیانبوو، لەبڕی کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنی، ئەوا لەلایەن بەڕێوبەرەکەی فشاری لێکرا تا واز لەکارەکە بھێنێت. ئەمەش لەدوای لەبارچوونی دوو کۆرپەلەی دیکەی بوو لەپێشوودا، ئۆساکابی داوای مۆڵەتی لەکارکردن کرد بەڵام لەلایەن بەڕێوبەرەکەی ڕەتکرایەوە. سایاکابی وازی لەکارەکەی ھێنا، لەبەرامبەردا سکاڵای تۆمارکرد.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤، کەیسەکەی بردەوە وە گرووپێکی پێکھێنا بەناوی ماتھارا نێت،[٥] کە ئێستا بۆتە شوێنێک بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی ژنان.[٦]

کۆڕبەندی ئابووری جیھانی، ژاپۆنی لە لیستی ١٠٤ەمین نوڵاتی جیھان دانا، لەڕووی یەکسانی لە شوێنی کاردا، ھەروەھا بەپێی ئامارەکان ١ لە ٤ ژنانی ژاپۆن ڕووبەڕووی ھەراسانکردن دەبنەوە لەکاتی دووگیانی.[٧] ئەمەش وێڕای ئەوەی یاساکانی ژاپۆن، زامنی مافەکانی ژنانیان کردووە و لەکاتی دووگیانی، ژنان بۆیان ھەیە ١٤ حەفتە مۆڵەت وەربگرن.

سایاکابی ئێستاش لە تۆڕەکەی ماتھارا نێت بەردەوامە بۆ پێگەیاندنی ژنان، ئامانجیشی گۆڕینی ڕێسا و ڕێنماییەکانە بۆ بەرژەوەندی ژنان بۆ گەیشتن بە ھەلی کارکردنی یەکسان لەوڵاتەکەی.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Stewart، Devin (٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Abenomics Meets Womenomics». Foreign Affairs. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ Okunuki، Hifumi (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «'Maternity harassment' verdict benefits women, men — and our humanity». The Japan Times. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ «Biographies of 2015 Award Winners». U.S. State Department. ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ Okabayashi، Sawa (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Women joining hands to combat 'maternity harassment' at work». The Asahi Shimbun. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٨ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Tomisawa، Ayai؛ Ando، Ritsuko (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤). «Women fight maternity harassment in the shadow of 'Abenomics'». The Japan Times. Reuters. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ Okunuki، Hifumi (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Matahara: turning the clock back on women's rights». The Japan Times. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ Uhlmann، Chris (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «Hopes that court cases will challenge Japan's gendered workplaces». vocalook. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ٤ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Staff Report (٧ی ئازاری ٢٠١٥). «U.S. 'matahara' activist calls U.S. award 'encouragement' to working women, says more must be done». The Japan Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.