ستۆدیۆی چیزو | |
---|---|
پیشەسازی | anime industry |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ |
دامەزرێنەر | مامۆرو ھۆسۆدا |
وڵات | ژاپۆن |
دۆخی یاسایی | kabushiki gaisha |
شوێنی بارەگاکان | تۆکیۆ |
بەرھەمەکان و ماددەکان | ئەنیمێ |
وێبگە | http://www.studio-chizu.jp/ |
ستۆدیۆی چیزو (بە ژاپۆنی: スタジオ地図, romanized: Sutajio Chizu) (بە ئینگلیزی: Studio Chizu) ستۆدیۆیەکی وێنەی جووڵاوی ژاپۆنییە و بنکەکەی لە شاری سوگینامی لە تۆکیۆیە و لەلایەن مامۆرو ھۆسۆدا و یویچیرۆ سایتۆ لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراندووە.[١] ستۆدیۆی چیزو دوو جار خەڵاتی ئەنیمەیشنی ساڵی ئەکادیمیای ژاپۆنی بەدەستھێناوە.[٢] [٣]
ستۆدیۆی چیزو یەکەمین فیلمی منداڵانی گورگ بە ھاوکاری لەگەڵ مادھاوس بەرھەمھێنا، لە ساڵی ٢٠١٢ نمایشکرا و داھاتی نزیکەی ٥٥ ملیۆن دۆلار بوو، فیلمەکە خەڵاتی ئۆسکاری ژاپۆنی بۆ ئەنیمەیشنی ساڵ بەدەستھێنا. دواتر ستۆدیۆکە فیلمی کوڕ و دڕندەی بەرھەمھێنا کە لە ساڵی ٢٠١٥ نمایشکرا و نزیکەی ٤٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، ھەروەھا خەڵاتی ئەکادیمیای ژاپۆنی بۆ ئەنیمەیشنی ساڵ بەدەستھێنا. و ستۆدیۆکە فیلمێکی بە ناوی میرای بەرھەم ھێنا کە لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[٤][٥][٦]