سوزانا تریمارکۆ | |
---|---|
بە ئیسپانی: Susana Trimarco | |
لەدایکبوون | توکومان، ئەرژەنتین | ٢٥ی ئایاری ١٩٥٤
منداڵ | Marita Verón |
پیشە | بەرگریکاری مافی مرۆڤ |
دانیشتووی | ئەرژەنتین |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |
وێبگە | http://www.fundacionmariadelosangeles.org/esp/historia.htm |
سوزانا تریمارکۆ (Susana Trimarco؛ لە دایکبووی ١٩٥٤) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە لە ئەرژەنتین. ئەو بەکارەکانی لە دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و گەندەڵی لە ئاستی نێونەتەوەیی ناوبانگی دەرکرد. ئەو لە دوای ساڵی ٢٠٠٢، دەستی بە چالاکییەکانی کرد ئەمەش دوای ونبوونی کچەکەی هات، کە وا گومانی دەکرد لەلایەن تۆڕی بازرگانیکەران بە جەستەی مرۆڤ ڕفێندرابێت. ئەو دامەزراوەیەکی دامەزراند بۆ پشتگیرکردنی قوربانیانی بازرگانیکردنی سێکسی. کارەکانی ئەو وایان کرد لە ساڵی ٢٠١١، بەپێی یاسا ڕێکلام کردن بۆ خزمەتگووزاری سێکسی لەسەر ڕووپەڕی گۆڤار و ڕۆژنامەکان قەدەغە بکرێت.[١]
لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا، ئەمەش لە پای کارەکانی بوون بۆ چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ.[٢]
شازدە ئەڵقە لە زنجیرەی تەلەفزیۆنیی ئەمریکی (Law & Order: Special Victims Unit) لە سەر ژیان و کارەکانی سوزانا بەرهەمهێنرا.[٣]
{{cite web}}
: |یەکەم2=
ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوزانا تریمارکۆ تێدایە. |