سوڵتان کۆسەن | |
---|---|
لەدایکبوون | [١][٢] مێردین، باکووری کوردستان، تورکیا | ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٢
پیشە | جوتیار |
ناسراوە بە | هەڵگری خەڵاتی گینس لە ڕیکۆردی درێژترین پیاوی زیندووی جیهان. |
ھاوسەر | مەروە دیبۆ (ھاوسەرگیری ٢٠١٣) |
سوڵتان کۆسەن ( لە دایکبووی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٢) جوتیارێکی کوردە کە هەڵگری ڕیکۆردی گینسی درێژترین پیاوی زیندووی جیهانە بە هەبوونی باڵایەکی ٢٥١سم (٨ پێ و ٢.٨٢ ئینج).[٣]
سوڵتان لە گوندی دەدە لە پارێزگای مێردین دەژی. ئەو لە ساڵی ٢٠١٣ لە گەڵ خانمێک بەناوی مەروە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.[٤] سوڵتان بەهۆی بەرزی باڵاکەیەوە ئەوا ئاستەنگی لە ڕۆیشتن بۆ درووست بووە، بەهۆی ئەمەشەوە دارشەقە بەکاردێنێت بۆ ئاسانکاری لە ڕێ کردن.[٥]
سوڵتان لە دایکبووی خێزانێکی کوردی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا یان باکووری کوردستانە. ئەو حەوتەمین درێژترین پیاوی مێژووە. سوڵتان لە ڕۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠٠٩، بووە هەڵگری ڕیکۆردی گینس بۆ باڵابەرزترین پیاوی زیندووی جیهان.[٦]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوڵتان کۆسەن تێدایە. |