سڵاو! ساندی بێل | |
---|---|
سەرناو | ハロー!サンディベル |
بابەتی سەرەکی | ڕۆژنامەوانی، ھەرزەکاری، خۆشەویستی، ھەتیو |
چەشن | slice of life anime and manga، ئەنیمێ و مانگای درامایی، ئەنیمێ و مانگا سەرکێشییەکان |
پەخشکەری ڕەسەن | TV Asahi |
وڵاتی بنەڕەت | ژاپۆن |
زمانی سەرەکی | زمانی ژاپۆنی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٦ی ئازاری ١٩٨١ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٦ی شوباتی ١٩٨٢ |
دەرھێنەر | Hiroshi Shidara |
ئاوازدانەر | Takeo Watanabe |
بەرھەمھێنەر | Yūyake Usui |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | تۆوێی ئەنیمەیشن |
شوێنی گێڕانەوە | سکۆتلاند، لەندەن، ئەورووپا |
وێبگە | https://lineup.toei-anim.co.jp/ja/tv/sandybell/ |
شوێنی ڕێکخستنەکان | دوورگە |
دیزاینەری کەسایەتییەکان | Joji Yanase |
سڵاو! ساندی بێڵ (ハロー!サンディベル، ھارۆ! ساندیبێرو) زنجیرە ئەنیمێیەکە کە لەلایەن کۆمپانیای تۆوێی ئەنیمەیشن لە ١٩٨١ بەرھەمھنراوە[١] لە ژاپۆن لە کەناڵی ئەساھی پەخشکراوە ھەروەکوو زنجیرەکانی کەڵبەی زیوی، زنجیرەی ساندی بێل لە ئەمریکا نەناسراو بووە بەڵام لە وڵاتانی ئاسیا، ئەمریکای لاتین، و وڵاتە عەرەبییەکان و ئەورووپا زۆر بەناوبانگ بووە. بە زۆری لە وڵاتی سکاندەناڤیا. و لە ئەوڕووپا سەرەتا لە فەڕەنسا لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠ پەخشکرا[٢] لە ١٥ی نیسانی ١٩٨٨.[٣]
چیرۆکی کچێکە کە لەگەڵ باوکی لە سکۆتلەندا دەژی. کاتەکانی بە یاریکردن لەگەڵ سەگە دڵسۆزەکەی (ئۆلیڤەر) و هاوڕێکانی بەسەر دەبات. ڕۆژێک چاوی بە کاونتی ویلنگتۆن دەکەوێت کە ژنێکی دڵسۆزە و لە قەڵای نزیک گوندەکەیان دەژی. هەروەها کیتی دەناسێت کە خانمێکی گەنجی خۆبەزلزانە و لە کۆشکە گەورەکەی دەرەوەی گوندەکەیان دەژی.
کیتی ڕقی لە ساندیبێڵە و بەردەوام سەردانی کاونت دەکات بەو هیوایەی خۆشەویستی و بەرژەوەندی کوڕەکەی مارک بەدەستبهێنێت کە عاشقی ساندیبێل دەبێت. کاونت گوڵە زەنبەقێکی سپی دەدات بە ساندیبێل و ئەویش لە دەرەوەی گوندەکە دەیچێنێت. هەروەها گوڵی تریش دەهێنێت و لە دەوری زەنبەقەکە دەیانچێنێت، باخچەیەکی بچووکی گوڵ لە دەوری دروست دەکات. ساندیبێل زەنبەقەکە بە بەبەھا دەبینێت چونکە دایکی کۆچکردووی بیردەخاتەوە.
ئامانجی ساندیبێل بە درێژایی زنجیرەکە ئەوەیە کە ڕۆژێک دایکی بدۆزێتەوە. لە ئەڵقەکانی کۆتاییدا دواجار یەکدەگرنەوە. بەڵام لەگەڵ یەکترناسینیان ساندیبێل بۆی دەردەکەوێت کە دایکی تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووە و ساندیبێلیش ناتوانێت قەناعەتی پێبکات کە کچەکەی بووە. دواتر کاتێک منداڵێکی بچووک دەکەوێتە ناو ئاوەکەوە و ساندی ژیانی ڕزگار دەکات، دیمەنی ڕابردوو دێتەوە یادی دایکی و ڕابردووی بەبیر دێتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سڵاو! ساندی بێل تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |