سی دی-ئاڕ دەبلیوو | |
---|---|
![]() | |
لقی | پەپکی پەستێنراو |
لە دوای | DVD-RW، DVD+RW |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ |
ماددەی بەکارھاتوو | AgInSbTe، polycarbonate |
پەپکی پەستێنراو کە دەتوانرێت دووبارە بنوسرێتەوە (بە ئینگلیزی: Compact Disc Rewritable , CD-RW) کورتکراوەکەی سی دی-ئاڕ دەبلیوە، جۆرێکە لە جۆرەکانی پەپکی پەستێنراو، کە بیرگەیەکی پەپکی بینایییە کە لە ساڵی ١٩٩٧ ناسێندرا لەلایەن کۆمپانیای ڕیکۆھەوە،[١] پەپکی پەستێنراوی RW دەتوانرێت دووبارە بنوسرێ، بخوێنرێتەوە، بسڕدرێتەوە و دووبارە بنوسرێتەوە.
سی دی ئاڕ-دەبڵیو بەکاردێت بۆ ھەڵگرتنی ھەر جۆرە داتایەک وەک میوزیک و نەرمامێر و ھەر جۆرە پەڕگەیەکی کۆمپیوتەری، سی دی-ئاڕدەبڵیوەکان بە خوێنەر و نووسەری تایبەت دەخوێنرێنەوە کە ئەو لێزەرەی بۆ سی دی-ئاڕدەبڵیو بەکاردێت جیاوازە لە سی دی و لێزەرێکی ھەستیارترە واتا سی دی-ئاڕدەبڵیوە ناتوانرێت لە درایڤێک بەکاربێت کە پێش داھێنانی سی دی-ئاڕدەبڵیوە بەرھەم ھاتووە و توانای ئەوەی نییە کە سی دی-ئاڕدەبڵیو بخوێنێتەوە و بنوسێت، سی دی ئاڕ-دەبڵیو بە جیاوازتر لە ھەموو میدیاکانی تر توانای دووبارە نووسینەوەی ١٠٠٠ بۆ ١٠٠٬٠٠٠ جاری ھەیە، کە لەوانەیە بۆ تاقیکردنەوە بەکاربێت یان بۆ ھەڵگرتنی داتا بۆ ماوەیەکی کاتی وەک فلاش درایڤەکان.[٢]
پێویستە سی دی ئاڕ-دەبڵیو پێویستە پێش ئەوەی دووبارە بنوسرێتەوە بەتاڵ بکرێتەوە و داتاکانی ناوی بسڕدرێتەوە. سڕینەوەی پەپکی پەستێنراو ھەموو شوێنەوارەکان و ئەو شوێنانەی پێشتر بە لێزەر نوسراونەتەوە بسڕنەوە و لەم شوێنە بینوسنەوە و بەتەواوی پشتی سی دی-ئاڕدەبڵیوەکە پشتەکەی سپی دەکرێتەوە و دووبارە دەنوسرێتەوە.[٣]
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)