سیاسەتی سەوز، یان ئیکۆپۆلیتیک (Îkopoletîk) ئایدۆلۆژیایەکی سیاسییە کە ئامانجی پەروەردەکردنی کۆمەڵگەیەکی تەواوەتی ژینگەدۆستە، زۆرجار ڕەگ و ڕیشەی لە ژینگەدۆستی، ناتوندوتیژی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی بنەڕەتیدا ھەیە.[١][٢] لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە جیھانی ڕۆژاوادا دەستی بە شێوەگرتنی خۆی کرد؛ لەو کاتەوە پارتە سەوزەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان گەشەیان کردووە و خۆیان جێگیر کردووە و ھەندێکیشیان سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکاندا بەدەست ھێناوە.
زاراوەی سیاسی سەوز لە سەرەتادا لە پەیوەندیدا لەگەڵ وشەی die Grünen (بە ئەڵمانی بە مانای «سەوزەکان» دێت[٣]) بەکار ھات،[٤][٥][٦] کە ھەڵگری ناوەکە پارتێکی سەوز بوو کە لە کۆتایییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا پێک ھێندرا.[٧] زاراوەی ئیکۆلۆژیای سیاسی ھەندێک جار لە بازنەکانی ئەکادیمیدا بەکار دەھێنرێت، بەڵام نوێنەرایەتی بوارێکی توێژینەوە زانستییەکان دەکات، چونکە گشتگیرە و بیرۆکەی توێژنییەوەی ئەکادیمی بەرفراوان پێشکەش دەکات.[٨][٩][١٠][١١][١٢]
سەرچاوەکانی کتیبخانە دەربارەی سیاسەتی سەوز |