سیرەنایکا

سیرەنایکا
برقة
ھەرێم
ناوچەی ڕەسەنی سیرەنایکا (سەوزی تۆخ)، فراوانبوونی مۆدێرن (سەوزی کاڵ)
ناوچەی ڕەسەنی سیرەنایکا (سەوزی تۆخ)، فراوانبوونی مۆدێرن (سەوزی کاڵ)
وڵات لیبیا

سیرەنایکا (بە عەرەبی: برقة, romanized: Barqah) بە ناوی شاری سەیرەنەوە ناسراوە،[١] دەکەوێتە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی لیبیا، و ناوچەی شام لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]

بەربەرەکان سەرەتاییترین دانیشتووانی سیرەنایکا بوون کە تائێستا تۆمارکراوە.[٣] پاشماوەی زمانیی بەربەرییەکان کە باوباپیرانیان قسەیان پێدەکرد تا ئێستاش لە زمانی ناوچەکە کاریگەری ھەیە و دەبینرێت. بەربەرە کۆنەکان ژمارەیەک شار و نیشتەجێبوونییان دامەزراند، چ لە کەناراوەکان و چ لە بیایانەکانی ناوەوە.

تۆمارەکانی میسر باس لەوە دەکەن کە لە سەردەمی شانشینی نوێی میسردا (سەدەی سێزدەھەمی پێش زایین)، ھۆزەکانی لیبو و مێشوێشی سیرەنایکا زۆرجار ھێرشیان کردووەتە سەر میسر.

سیرەنایکا لەلایەن یۆنانییەکانەوە داگیر کراوە لە سەدەی حەوتەمی پێش زایینەوە کاتێک بە کیرینایکا ناسرابوو. یەکەم و گرنگترین داگیرکراوی کۆلۆنی سیرین بوو کە لە نزیکەی ساڵی ٦٣١ پێش زایین لەلایەن کۆلۆنیالیستەکانی دوورگەی تێرای یۆنانییەوە دامەزرا.[٤] فەرماندەکەیان، ئەرستووەتەلیس ناوی لیبی باتۆسی وەرگرت لەم ناوچەیە،[٥] نەوەکانی کە بە شانشینی باتیاد ناسراون، سەرەڕای ململانێیەکی توند لەگەڵ یۆنانییەکان لە شارەکانی دراوسێدا بەردەوام بوون لە داگیرکارییەکانیان.

لە ساڵی ٥٢٥ پێش زایین، دوای داگیرکردنی میسر، سوپای ئەخمینی، کامبیسی دووەم دەستی بەسەر پەنتاپۆلیسدا گرت، و نزیکەی دوو سەدە حوکڕانی نزیک ناوچەکەیان کرد.

دوای فارسەکان ئەسکەندەری مەزن لە ساڵی ٣٣٢ پێش زایین ھات کە دوای گرتنی میسر باجی لە شارەکان وەردەگرت.[٤] پەنتاپۆلیس بە فەرمی لەلایەن بەتلیمیای یەکەم لکێندرا و لە ڕێگەی ئەوەوە گواسترایەوە بۆ شانشینی دیادۆکی لاگیدەکان کە زیاتر بە شانشینی بەتلیمۆس ناسراوە.

سیرەنایکا لەلایەن عەرەبە موسڵمانەکانەوە لەژێر فەرماندەیی عەمرو کوڕی عاسدا داگیرکرا لە سەردەمی خەلیفەی دووەم، عومەر کوڕی خەتتاب، لە ٦٤٢ی زاییینی،[٦] ناوچەکە بە بارقا ناسرا، دواتر پایتەختەکەشی بە شاری بارسێ داندرا.[٧] دوای تێکچوونی خەلافەتی ئومەوی، لکێندرا بە میسرەوە، ھەرچەندە ھێشتا لەژێر ھەمان ناودا بوو؛ سەرەتا لەژێر دەستی خەلیفەی فاتیمییەکان بوو. ناوچەکە بوو بە بنکەیەک بۆ چەتەکانی دەریا، کە زۆربەیان بۆ بەرژەوەندی فاتمییەکان ڕۆڵیان گێڕا.[٨]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Braun، Klaus (2020-08-14). Across the Sahara: Tracks, Trade and Cross-Cultural Exchange in Libya (بە ئینگلیزی). Springer Nature. p. 194. ISBN 978-3-030-00145-2.
  2. ^ Gagarin، Michael (2010). The Oxford encyclopedia of ancient Greece and Rome. - Vol. 1 - 7 (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ISBN 978-0-19-517072-6.
  3. ^ Simons، Geoff (2003). Libya and the West: From Independence to Lockerbie (بە ئینگلیزی). I.B.Tauris. p. 1. ISBN 978-1-86064-988-2.
  4. ^ ئ ا Ring, Trudy et al. (1996) "Cyrene (Gebel Akhdar, Libya)" International Dictionary of Historic Places: Volume 4: Middle East and Africa Fitzroy Dearborn Publishers, Chicago, p. 194, ISBN 1-884964-03-6
  5. ^ Details of the founding are contained in Book IV of Histories, by Herodotus of Halicarnassus
  6. ^ Encyclopaedia of Islam, THREE. Brill Online. ISSN 1873-9830.
  7. ^ Popovkin، Alex V. (7 June 2007). The History of al-Tabari: Index. Vol. XL. SUNY Press. p. 109. ISBN 978-0-7914-7251-4. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ Goitein، S. D. (1999). A Mediterranean Society The Jewish Communities of the Arab World as Portrayed in the Documents of the Cairo Geniza, Vol. I: Economic Foundations. University of California Press. pp. 327–328. ISBN 978-0-520-22158-1.