ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
سیستەمی ئەگزۆز دانانی چەند بۆری دەردانی گازی ئەگزۆز لە ئەنجامی سووتان لە ناوەوەی بزوێنەر و ئاگردانەکە (ستۆڤ)
کاری تەواوی سیستمەکە گواستنەوەی لە بزوێنەرەکە بۆ دەرەوە بە بۆرییەک یان چەند بۆرییەکی ئەگزۆز ی دەردانی گازەکان لە بزوێنەر دەگۆرێت بەپێی دیزاینی سیستەمی ئەگزۆزەکە
پارچەکانی ئەگزۆز ھەلدەستن بە زیادکردنی ھێز بە کەمکردنەوەی پەستان دواوە لە سیستەمی ئەگزۆز بەوپارچانە ھەندێک جار دەبنە ھۆی نەمانی گەرەنتی کارگەکان. ھەرچەندە یەکییەتتی ئەورووپا بۆ ڕێکخستنی ھەلاوێردن ١٤٠٠/٢٠٠٢ بۆ نەھێشتنی دانە نانی مافی گەرەنتی بۆ کوالێتی و تایبەتمەندییەکانی پارچە سەرەکییەکان.
یەک لە بنچینەکانی دیزاین دەبێ بۆری ئەگزۆز بە وریایییەوە شێوازەکەی ئامادە بکرێت بۆ ھەلگرتنی ژەھر یاخود گازی زیان بەخش دوور لە بەکارھێنەری مەکینەکە ھەروەھا بەرھەم ھێنەری ناوەوە لەگەل فرن کە بەشێوەیەکی خێرا ھەموو بۆشایییەکان پردەکەن لە دەرھاوێشتەی گازە ژەھراویەکان وەکوو (ھایدرۆ کاربۆن Hydrocarbons -یەکە نۆ ئۆکسیدی کاربۆن carbon monoxide-ئۆکسیدی نایترۆجین nitrogen oxides)
ئەگەر ھاتوو بارکێشێکی گونجاو نەبوو بۆ ئەوەی بۆ دەرەوەیان ببات و ھەروەھا گاز لە زۆر جۆری مەکینەکە زۆر گەرمە بۆیە دەبێت بۆرییەکە بە شێوەیەک دیزاین کرابێت کە بەرگەی گەرمی بگرێت و نابێت ڕێرەوی دەردان لە ھیچ شتێک نزیک ببێت کە بسووتێ یان تێکبشکێت بەھۆی گەرمی. دووکەلکێش مەترسیداری لەو بەشە وەستاوەی پێکھاتەی بۆری ئەگزۆزەکە دروست دەکا. بۆ بزوێنەری سووتانی ناوەکی کەوا گرنگە بۆ سیستەمی ئەگزۆزەکە (tuned)گەرانوە بۆ ئاوازی ئەگزۆزەکە (tuned exhaust) بۆ گەیشتن بە چاکترین چوستی، گەیشتن بە ڕێکخستنی تێکرای دروستکراو لە ھەر ولاتێکدا لە (چین china5, لە ولاتانی ئەوروپادا، EURO 5, لە ھیندستان، BS4. ھتد.
لە زۆربەی ماتۆرسکیلەکاندا سیستەمی ئەگزۆز ڕووپۆش دەکرێت بە پلێتی کرۆم بۆ پێشاندانی بە شێوەیەکی باشتر لە بازارکردنی سیستەمی ئەگزۆز دەبێت ئەگزۆزەکە دروست بکرێت لە ماددە کانی پۆلا و ئەلەمنیۆم و تیتانیۆم یان ڕیشالی کاربۆن
مۆتۆر سکیلەکان ئەگزۆزەکەیان جیاوازە بەپێی جۆری بزوێنەرەکە یان جۆری بەکارھێنانەکەی دووانەی سلندەر لەوانەیە پارچەی سەربەخۆی ئەگزۆزی ھەبێت ھەروەکوو دەرکەوت لە زنجیرە بەرھەمی کاوەساکی (kawasaki) لە بەندەری شاری کۆریا Ex٢٥٠ کە ئیستا پێ دەوترێت (ninja ٢٥٠ لە US یاخود Gpx ٢٥٠ لە بری پارچەیەک تاک ئەگزۆزەک کە ئێستادا پێی دەوترێت دوو لە ناو یەک (١–٢) چوار سلندەری بزوێنەر (بەشی سەرەوەی ماتۆرسکیلە وەرزشییەکانی وەکو کاوەساکی ZX kawasaki، ھۆندای CBR Honda) لەگەل زنجیرە بەرھەمی Yamaha YZF لەگەل R6 وRV سوزوکی (Suzuki) کە سیستەمی ئەگزۆزی دووانەیان ھەیە بە ناوی GSX-R سیستەمی تەواو پر لەوانەیە داواکاری لە بازار دا زیاد بکا کە پێیدەوترێت ١-٢-٤ یان ١–٤ کە دەوەستێتە سەر ڕێکخستنی ئەو ماتۆرسکیلەنەدا لەگەل ستانداردی سیستەمیئەگزۆز. دەنگ مژ پارچەیەکە کە لە کۆتایی بۆرییەکە دادەنرێت، تاقیکردنەوەیەک کە تا سالانی زووی ٢٠٠٠ ی خایاند ژاوەوژاوی EU لەگەل پیس بوون بوونە ھۆی وەستاندنی ئەم تاقیکردنەوەیە و ناچارکردنی کۆمپانیاکە بە بەکارھێنانی ڕێگایدی (method) تر بۆ زیادکردنی چوستی مۆتۆرسکیل.
لە زۆربەی بارھەڵگرەکان (لۆرییەکان) سیستەمی ئەگزۆزیان لە دەرەوەیە، زۆربەی کات بە بۆری ئەگزۆزی ستونی پێکھێنراون لە بارھەلگرەکاندا بێدەنگکەرەکان داپۆشراون بە بەرگی کانزایی بۆدوور کەوتنەوەی خەلک لە سووتان بەھۆی گەرمی بێدەنگ کەرەکە. ئەو بەرگە لەوانییە لەدەرەوە بە پلێتی کرۆم ڕووپۆشکرا بێت بەشێک لە بۆرییەکەی نێوان بزوێنەر و بێدەنگکەرەکە زۆربەی کات پارچە کانزایەکی دروستکراوی جێگیرە کە دەبێتە ھۆی نەھێشتنی گواستنەوەی لەرینەوەی بزوێنەر بۆ سیستەمی ئەگزۆزەکە. ھەندێک جار بۆری دێزل ئەگزۆز ئەستوونییە بۆئەوەی گازی زیان بەخش دوور بکاتەوە لە خەلکی، لەم باروودۆخەدا کۆیایی بۆری ئەگزۆزەکە دەمەوانەیەکی بچووکی ھەیە بۆ ڕێگە گرتن لە ھەر شتێک کە بچێتە ناوی وەک باڵندە و وردە بەرد و ئاوی باران.
لە سالانی پێشوو سیستەمی ئەگزۆز لە بارھەلگردا لە بەریتانیا لەژێر پەیکەری بارھەلگرە کە دا بوو.
. لە دوو ھەنگاوی بزوێنەر بەکارھێنانی چلکی (پیسی) لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل بۆری ئەگزۆزەکە توشی ھەلئاوسان دەبێت کە ناودەبرێت بە ژووری ھەلکشان (Expansion chamber)ئەو پەستانەی کە لە ئەگزۆزەکە دروست دەبێت کە دەبێتە ھۆی پالپێوەنانی ھەوا و سوتەمەنی بۆ سلندەرەکە لەکاتی لێدانی وەرگیراو.
لەدیزل (desil) یان پترۆل (گازۆلین) ی دەفری مارین:-
لەچاکردنەوەی بزوێنەر لە فرەسەری ئەگزۆز تەواو دەکات کەوا لە ئاوی دەریا بۆ ساردکردنەوەی سیستمێکی داخراوی ئاوی سازگار لەناو بزوێنەرەک
لە سیستەمی ئەگزۆزی ماتۆری ئاوتبۆرد زۆربەی کات ڕێرەوەکی ستونییە لە ناو پێکھاتەی بزوێنەرەکە و کەمکردنەوەی دەنگە دەنگی ئاوەکەی ژێرەوە، ھەندێک جاریش بە ناو ناوەندی پەروانەکە..
زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل وەشانی (کار) نوێیان پێشکەش کرد لە سیستەمی ئەگزۆز ئەمەیان ھەروەک ئەوە گرانە کە تەواوی سیستەمی ئەگزۆزەک بگۆری یان پارچە گەورەکانی بگۆری، ئەم وەشانە نوێیانە دەتوانن کاری بزوێنەر بەرەو پێش ببەن ئەمەش بە دوو ھۆکار :-
پەستانی دواوە زۆرجار کەم دەکرێتەوە بە دانانی (فرەسەرە) لەجیاتی (سەر) کە چەمانەوەی لوستر بۆرییەکانی تیرەیان گەورە ترە.
ڕێکخستنی گەرمی ئەگزۆز دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی گەرمی دەردان لە بۆری و پارچە کانی دی، چارەسەرێکی زۆر باش جێ بەجێکرا وەک (رووپۆشکردنی سیرامیک) بوو بە سپراکردنی گەرمی ئەمە تەنیا نابێتە ھۆی کەمکردنەوەی پەستان و گەرمی، بەلکو دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە داخوران و درانی سیستەمی ئەگزۆز کەمبونەوەی گەرمی و دارزان و ژەنگ ھەلھێنان .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیستەمی ئەگزۆز تێدایە. |