سیلڤیۆ پیۆلا | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی ئەیلوولی ١٩١٣ Robbio، ئیتاڵیا |
مردن | ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦ Gattinara، ئیتاڵیا | (٨٣ ساڵ ژیاوە)
وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
شوێنی ناشتن | Q89604385 |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football manager |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٨ |
خەڵاتەکان | Vercellese of the Year |
سیلڤیۆ پیۆلا (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈsilvjo ˈpjɔ:la] ; ٢٩ی ئەیلوولی ١٩١٣ – ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیتاڵی بووە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. بەھۆی چەند ڕیکۆردێک کە تۆماری کردووە، بە کەسایەتییەکی دیار لە مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیادا ناسراوە، ھەروەھا وەک یەکێک لە گەورەترین ھێرشبەرەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، ھەروەھا وەک یەکێک لە باشترین یاریزانە ئیتاڵییەکانی ھەموو سەردەمێک دادەنرێت. پیۆلا بەشێک بوو لەو پێکھاتەیەی کە جامی نێودەوڵەتی ئەورووپای ناوەڕاستی ساڵی ١٩٣٣–٣٥ی بەدەستھێنا & ئەو پێکھاتەیەی کە جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٨ی لەگەڵ ئیتاڵیا بردەوە، دوو گۆڵی لە یاری کۆتاییدا تۆمارکرد، پاڵەوانێتییەکەی وەک دووەم باشترین یاریزان و دووەم زۆرترین گۆڵکاری کۆتایی پێھێنا.[١]پیۆلا لەڕیکۆردەکانی گۆڵ تۆمارکردنی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پلەی سێیەمدایە.[٢] یەکەم یاری لەگەڵ ئیتاڵیا لە ٢٤ی ئازاری ١٩٣٥ بەرامبەر نەمسا بوو، ھەروەھا ڕیکۆردی زۆرترینجار کە بووەتە گۆڵکاری مێژووی خولی یەکەمی ئیتاڵیایە، بە ٢٩٠ گۆڵ (٢٧٤ لە خولی ئیتاڵیا و ١٦ لە خولی نازیۆنال)،[٣][٤] ٥٦٦ یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامداوە. پیۆلا تاکە یاریزانە کە گۆڵکاری ھەموو کاتەکانی سێریا ئا بێت لە سێ تیپی جیاواز (پرۆ ڤێرسێلی، لاتسیۆ و نۆڤارا)[٥][٦][٧] ھەروەھا پیۆلا بەرزترین گۆڵکاری ئیتاڵییە بە گشتی بە ٣٦٤ گۆڵ (٣٩١ ئەگەر گۆڵەکانی لە Divisione Nazionale و بۆ تیپی ئیتاڵیا B ھەروەھا لەخۆ بگرێت).[٨] بەدرێژایی ژیانی وەرزشی بە یارییە دۆستانەکانیشەوە، پیۆلا ٦٨٢ گۆڵی تۆمارکردووە.[٩]دوای مردنی، دوو یاریگای ئیتاڵیا ناویان بە ناوی ئەوەوە کرا: یەکێکیان لە نۆڤارا لە ساڵی ١٩٩٧ و یەکێکی دیکەیان لە ڤێرسێلی لە ساڵی ١٩٩٨. لە ساڵی ٢٠١١ دوای مردنی ناوی ھاتە ناو ھۆڵی ناوبانگەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیلڤیۆ پیۆلا تێدایە. |