سینەمای نیوزیلاند

کەمپی سینەمای پێشکەوتووی ئایماکس لە گۆڕەپانی ئاوت لە ئۆکلاند

سینەمای نیووزیلاند (بە ئینگلیزی: Cinama of New Zealand) ئەم ناوە ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلمسازی لەم وڵاتە، بەرھەمھێنانی فیلمی ھاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دیکە و کۆمپانیاکانی فیلمسازی، فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، دەستەی فیلم لە نیوزیلاندا، ھەروەھا پەیمانگا و قوتابخانەکانی فیلم لەم خاکەدا. ھەرچەندە سینەمای نیووزلەندا لە سروشتدا بچووکە، بەڵام لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا بە وەبەرھێنانی بیانی، بە یەکێک لە بەھێزترین وڵاتەکان دادەنرێت لە بەرھەمھێنانی فیلم و فیلمی بەڵگەنامەیی ھاوبەشدا.

ھاتنی سینەما بۆ نیووزلەندا و یەکەم نمایشی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٦ لە ئۆکلاند.[١] یەکەم فیلمی ڕەسەنی ئەم وڵاتە فیلمێکی بەڵگەنامەیییە کە ماوەی ٥ خولەکە و لەلایەن ئەلفڕێد وایت ھاوسەوە لە ساڵی ١٨٩٨ دروست کراوە.[٢] ناوبراو بە دامەزرێنەری سینەما لە نیووزلەندا ناسراوە و لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ بۆ ١٩٠٠ نزیکەی ١٠ کورتە فیلمی بەڵگەنامەیی دروست کردووە. تاکە بەرھەمی ماوەتەوە کە ئێستا لە ئەرشیفی فیلمی نیووزلەندا ھەڵگیراوە، فیلمی «ڕۆشتنی ھێزی دووەم بۆ جەنگی بۆرەکان»ە، کە لە ساڵی ١٩٠٠دا فیلمێکە و باس لە ناردنی سەرباز بۆ جەنگی دووەمی بۆر دەکات. لە ساڵی ١٩١٤ یەکەم فیلمی درێژ دروست کرا.[٣]

فیلمی Hinemoa لەلایەن ئێدوارد ئەندەرسۆنەوە بە بوودجەی ٥٠ پاوەند بەرھەم ھێنرا و لە دەرھێنانی جۆرج تار بۆ ماوەی ٤٢ خولەک بوو. فیلمی Hinemoa بۆ یەکەمجار لە شانۆی ئۆکلاند لە ١٧ی ئابی ١٩١٤ نمایشکرا. لە ساڵی ١٩٢٢ جۆرج تار دووەم فیلمی درێژی لە نیووزلەندا بە ناوی «دەە ھەزار میل لە خاچی باشوور» دروست دەکات. کۆنترین سینەما کە لە نیووزلەندا ماوەتەوە، دەکەوێتە شاری ڕۆکسبێری ئۆتاگۆ. ئەم سینەمایە لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٧ کرایەوە. لە نێوان ساڵانی بیست و شەستەکاندا، سینەمای نیووزلەندا زیاتر لەسەر فیلمە بەڵگەنامەیییە ھاوبەشەکان یان سەربەخۆکان بوو.[٤][٥] بەڵام سینەماکارانی وەک ڕۆدۆل ھایوارد و جۆن ئۆشی لەم دەیان ساڵەدا چالاک بوون. لە کۆتایی شەستەکانەوە ھاتنە ناوەوەی حکوومەت بۆ ناو پیشەسازی سینەما جددی بووە.

لە ساڵی ١٩٧٠ فەرمانگەی نیشتمانی فیلمی نیووزلەندا بە ھاوکاری پەرلەمانی ئەم وڵاتە فیلمێکی بەڵگەنامەیی پیشەیی بە ناوی ئەمە نیووزلەندایە بەرھەم ھێنا. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لەگەڵ دامەزراندنی کۆمیتەی فیلمی نیووزلەندا وەک دەزگایەکی حکومی، بوودجەیەکی پێویست خرایە ناو دەزگای سینەمای نیووزلەندا.[٦]

لە ساڵی ١٩٧٦ یەکەمین فیلمی ٣٥ ملمی لە مێژووی نیووزلەندا بە ناوی سەگی خەوتوو لە دەرھێنانی ڕۆجەر دۆناڵدسۆن لەگەڵ ھەموو ئەکتەرە ڕەسەنەکان دروست کرا. گرنگی فیلمی سەگی خەوتوو ناساندنی نەوەی نوێی ئەکتەرانی فیلمی نیووزلەندییە.[٧] لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا فیلمسازی ڕەسەن و ھاوبەشی بەرھەمھێنان لە نیووزلەندا زەبری زۆری بەدەستھێنا و فیلمەکانی وەک پیاوی کادیلاک کە ڕۆبین ویلیامز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و فیلمەکانی کۆکتێل کە تۆم کرووز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، کە ھەردووکیان فیلمی ڕۆجەر دۆناڵدسۆن بوون، پێشوازییەکی باشیان لێکرا؛ و فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی نیووزلەندا ھەموو ساڵێک لە مانگی تەممووزدا لە یەکێک لە شارەکانی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەچێت.[٨] ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٨٤ لە تێکەڵکردنی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆکلاند (کە لە ساڵی ١٩٦٩ دامەزراوە) و فێستیڤاڵی فیلمی ویلنگتۆن (لە ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە) دروست کرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sowry، Clive (1993). «Whitehouse, Alfred Henry». www.teara.govt.nz (بە ئینگلیزی). Te Ara: The Encyclopedia of New Zealand. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ MIC - Film pioneers 14 October 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «K Road | Mercury Theatre». www.kroad.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «Tracking Shots: Close Ups on NZ Film History: Hinemoa». New Zealand Film Archive. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. ^ «THE CINEMA IN NZ IS ONE HUNDRED YEARS OLD». KiWiphile FILE - the News Aerogramme of New Zealand. VIII (8): 4. June 1996. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2008-09-08 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  6. ^ Jackson, Peter; Court, David (June 2010). Review of the New Zealand Film Commission (Report). p. 4. Archived from the original on ٦ی شوباتی ٢٠١٦. Retrieved 25 July 2016. 
  7. ^ «Sleeping Dogs (1977)». Cinema Aotearoa. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ «This is New Zealand redux». www.hughmacfilm.co.nz (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.