پێکھاتەی دەرمانی سپرۆترۆن
سپرۆترۆن ئاستەیت یان ئێس پی ئەی دەرمانێکە لە گروپی دژە ئەندرۆجینەکان بەتەنھا و لەژێر ناوی بازرگانی ئەندرۆکیور دەفرۆشرێ یان لەگەل ئیسینیل ئیسترۆدیۆل لەژێر ناوی بازرگانی دیانێ یان دیانی-٣٥ لەنێوان ئەوانی تر، دەرمانەکە دژە ئەندرۆجینە و پرۆجێسترۆنە و کاردەکات لە دژی ئەندرۆجینەکان بۆ ئەوەی چارەسەری حاڵەتەکانی زاڵبوونی ئەندرۆجینی پێ بکرێ وەکوو، زیپکە، زۆربوونی گەشەی موو، زوو ھەرزەکاری ، ھەروەھا چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستاتیش ، دەرمانەکە ھاوکاری و چارەسەری ھۆرمۆنییە بۆ چارەسەرکردنی ھۆرمۆنی کوڕ بۆ کچ [ ١] [ ٢] [ ٣] [ ٤] [ ٥]
دەرمانەکە سێ جۆری ھەیە:
ئەندرۆکیور ١٠ ملیگرام
ئەندرۆکیور ٥٠ ملیگرام
ئەندرۆکیور ١٠٠ ملیگرام[ ٦] [ ٧] [ ٨] [ ٩] [ ١٠]
بەسوودە بۆ چارەسەری ھۆرمۆنی لەم کچانەی بە کوڕ لە دایک بوون[ ١٢]
بە سوودە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات[ ١٢]
بە سوودە بۆ چارەسەری قژ ھەڵوەرین[ ١٣] [ ١٤] [ ١٥]
ئەندرۆکیور نابێت بدرێتە مناڵان یان کەسانی خوار ١٨ ساڵ ھەرچۆنێک بێت
ئەگەر دووگیانی نابێت بەکاری بێنیت (ئەگەر ئەم حەبە بەکاردێنی، شیر مەدە بە مناڵەکەت)
ئەگەر پێشوو تر خەمۆکیت ھەبووە یان مێژووی خەمۆکیت ھەیە وریابە
سەرئێشە
ئازاری مەمکەکان (گۆران لە شێوەی مەمکەکان) (گەورە بوونی مەمکەکان)
وریابە ئەگەر ھەناسە کورتیت ھەیە یان گەر بە زەحمەت ھەناسە دەدەیت
کاردانەوەی ھەستیاری بەرامبەر دەرمانەکە (ئەستوور بوونی ڕووخسار، لێوەکان، زمانەکان، یان پێکھاتەکانی تری لاشە)
خوریشت و سووربونەوە و خاڵی سووری سەر پێست
ئەم دەرمانەکە بەکارمەیەنە ئەگەر:
پێشوو تر نەخۆشی وەرەمی جگەرت ھەبووە یان ئێستا ھەتە (دکتۆرەکەت زانیاری زیاترت پێدەدات لەسەری)
حاڵەتەکانی (Dubin-Johnson) و (Rotor syndrome)
مێژووی (jaundice) (پێست یان چاوی زەرد)
لەکاتی دووگیانی پێشووتر (گەر ھەستیاریت ھەبووە)
ئەگەر ئێستا یان پێشووتر وەرەمی مێشکت ھەبووە (بەکاری مەھێنە) لەکاتی بەکارھێنان بۆ ماوەیەکی زۆر + ڕێژەیەکی بەرز ڕاپۆرت لەسەر ھەبوونی وەرەمی مێشک کراوە [ ١٦] [ ١٧]
نەخۆشی لەدەست دانی ماسولکەکان (نەخۆشییەکە کە وا دەکات ماسولکەکان بەرەو لەناوچوون بچن، ھێز، لەگەل چاوەروانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات)
جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە (دکتۆرەکەت زانیاری زیاترت دەداتێ لەسەری)
پێش بەکارھێنانی لەگەل دکتۆرەکەت دابنیشە[ ١٢]
^ Kuhl H (2005). "Pharmacology of estrogens and progestogens: influence of different routes of administration". Climacteric . 8 Suppl 1: 3–63. doi:10.1080/13697130500148875 . PMID 16112947 . S2CID 24616324 .
^ Barradell LB, Faulds D (July 1994). "Cyproterone. A review of its pharmacology and therapeutic efficacy in prostate cancer". Drugs Aging . 5 (1): 59–80. doi:10.2165/00002512-199405010-00006 . PMID 7919640 .
^ ئ ا Neumann F (1994). "The antiandrogen cyproterone acetate: discovery, chemistry, basic pharmacology, clinical use and tool in basic research". Exp. Clin. Endocrinol . 102 (1): 1–32. doi:10.1055/s-0029-1211261 . PMID 8005205 .
^ Neumann F (January 1977). "Pharmacology and potential use of cyproterone acetate". Horm. Metab. Res . 9 (1): 1–13. doi:10.1055/s-0028-1093574 . PMID 66176 .
^ Neumann F, Töpert M (November 1986). "Pharmacology of antiandrogens". Journal of Steroid Biochemistry . 25 (5B): 885–95. doi:10.1016/0022-4731(86)90320-1 . PMID 2949114 .
^ Rabe T, Albring C, Blume-Peytavi U, Egarter C, Geisthövel F, König K, Kuhl H, Merkle E, Mueck AO, Reisch N, Schüring A, Stute P, Toth B, Wildt L, Zouboulis CC (2015). "Hirsutismus – Medikamentöse Therapie Gemeinsame Stellungnahme der Deutschen Gesellschaft für Gynäkologische Endokrinologie und Fortpflanzungsmedizin e.V. und des Berufsverbands der Frauenärzte e.V ." [Hirsutism – Medicinal treatment. Joint statement of the German Society of Gynaecological Endocrinology and Reproductive Medicine and the Professional Association of Gynaecologists]. Journal für Reproduktionsmedizin und Endokrinologie (in German). 12 (3): 102–149. ISSN 1810-2107 .
^ Jürgen Engel; Axel Kleemann; Bernhard Kutscher; Dietmar Reichert (14 May 2014). Pharmaceutical Substances, 5th Edition, 2009: Syntheses, Patents and Applications of the most relevant APIs . Thieme. pp. 351–352. ISBN 978-3-13-179275-4 .
^ Muller (19 June 1998). European Drug Index: European Drug Registrations, Fourth Edition . CRC Press. pp. 79–. ISBN
978-3-7692-2114-5 .
^ Jean L. Bolognia; Joseph L. Jorizzo; Julie V. Schaffer (8 June 2012). Dermatology E-Book . Elsevier Health Sciences. pp. 557–.
ISBN 978-0-7020-5182-1 .
^ Peter Altmeyer (2 July 2013). Therapielexikon Dermatologie und Allergologie . Springer-Verlag. pp. 27–.
ISBN 978-3-662-10498-9 .
^ دیھایدرۆتێستۆستیرۆن راستەوخۆ کەمدەکات دوای کەمبوونی تێستۆستێرۆن بەھۆی ئەوەی ھۆرمۆنەکە لە تێستۆستێرۆنەوە دەگۆرێ و بەرھەم دێت .
YourHormone , Last reviewed: Feb 2018
^ ئ ا ب ماڵپەری سەنتەری پزیشکی، myvmc , ئەندرۆکیور چییە؟ (بەزمانی ئینگلیزی)، بڵاوکردنەوەی ٢٠٠٣، پێداچوونەوە ٢٠١٧
^ چارەسەری ھۆرمۆنی ، قژ ھەڵوەرینی ئافرەتان
^ ھێلس لاین، باسێک لە ھۆرمۆنی ( DHT) و کاریگەریەکەی لەسەر قژ بە زمانی ئینگلیزی
^ ھێلس لاین، ئەو خواردنانەی یارمەتی ھاتنە خوارەوەی ھۆرمۆنی (DHT) دەدەن. 2020
^ پی دی ئێف، کۆمپانیای گەشەپێدەر Bayer، ڕاپۆرتەکانی دەرمان ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین ، ئەرشیڤ کراوە .، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٤
^ بریکاری پزیشکانی ئەوڕووپا، ڕاپۆرتێک لەسەر بەکارھێنانی سیپرۆترۆن ئاستەیت و سنووردارکردنی ، ١٤ی شووباتی ٢٠٢٠