سیێ لینکا (لەدایکبووی ١٩٨١، بە چینی:谢琳卡;) پزیشکێکی چینییە کە لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ توانی ھۆشداری بدات لە ووھان، لە چین. وەک کەسێکی درکێنەر ناسرا، ئەم ناونیشانە دراوە بەو کەسانەی کە خەڵکیان ئاگادارکردۆتەوە لە ھەر ڕووداوێک، وەک لیو وێن، و دکتۆر لی وێنلیانگ، کە تووشبوون و دواتر بە ڤایرۆسەکە مردوون.[١]
سیێ لینکا دکتۆرای لە فەلەسەفە ھێناوە لە کۆلێژی پزیشکی تۆنگجی سەربە زانکۆی ھواژۆنگی زانست و تەکنۆلۆژیا، وە بەشدارە وەک پزیشک لە سەنتەری شێرپەنجەی نەخۆشخانەی یەکگرتووی ووھان[٢][٣]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |