سێ گەمژە 3 Idiots | |
![]() | |
دەرھێنەر | ڕاجکومار ھیرانی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڤیدھو ڤینۆد چۆپرا |
نووسین | ڕاجکومار ھیرانی - ئەبھیجەت جۆشی |
کاست | عامر خان - کارینا کاپوور |
مۆسیقا | Shantanu Moitra |
دەستکاری | ڕاجکومار ھیرانی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ |
ماوەی فیلم | ١٧١ خولەک |
وڵات | ![]() |
زمان | زمانی ھیندی |
داھات | ٦٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی |
سێ گەمژە (بە ھیندی: ३ इडियट्स؛ بە ئینگلیزی: 3 Idiots) فیلمێکی ھیندی کۆمێدیی - ڕۆمانسییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچووە، لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆ کراوە، ھەریەکە لە ئەکتەران عامر خان و کارینا کاپوور ڕۆڵی تیا دەبینن، دەقی فیلمەکە ھەر لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی نووسراوە بەڵام بەیاوەری ئەبھیجەت جۆشی،[١][٢] فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخشکرا، فیلمەکە لە بنەڕەت بە زمانی ھیندی یە و لە ١٧١ خولەک پێکدێت واتە فیلمێکی درێژە، و فیلمەکە بەیەکێ لە فیلمە ھەرە سەرکەوتووەکانی ھیندستان دادەنرێت لەبەر ئەوەی یەکەم فیلم بوو بگاتە ئاستی INR392 کۆڕ واتە ٦٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەنیا لە ھیندستان فیلمەکە توانی ٢٠٢ کۆڕ بەدەستبھێنێت و تائێستاش لەڕیزبەندی پڕداھاتریین فیلمەکانی ھیندستانە گەرچی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٩ پەخش کراوە بەر لەو فیلمە ھیچ فیلمێکی دی نەیتوانیوە بگاتە ١٠٠ کۆڕیش بەلام ئەم فیلمە ئەو ڕیکۆردەشی شکاند کە ٢٠٢ کۆڕی لە ھیند بەدەست ھێنا، فیلمەکە ناوی چووەتە ڕیکۆردەکانی گینس لەم ڕووەوە[٣]
فیلمەکە بەدرێژایی لەسەر زمانی فەرحان قورەیشی دەگێردرێتەوە، لەسەرەتای فیلمەکە فەرحان گەشتێکی ھەیە بەڵام لەلایەن کەسێکەوە (چەتوور ڕانیگھام) ھەواڵی دۆزینەوەی ھاوڕێی زانکۆی پێدەدرێت، ئەویش لەناوەڕاستی گەشتی فڕۆکەدایە بۆیە بەناچاری خۆی بە نەخۆش نیشان دەدات بۆ ئەوەی فڕۆکەکە بنیشێتەوە، لەئەنجامدا لەکارەکەی سەرەکەوتوو دەبێت، دوایی فەرحان تێل بۆ ھاوڕێیەکی دی دەکات بەناوی ڕاجۆ ڕاستۆگی دوایی بەیەکەوە دەچن بۆ لای چەتوور ڕانیگھام کە ئەو ھەواڵەکەی پێیان گەیاند کە شوێنێ ڕانچۆی دۆزیوەتەوە بەڵام ئەو بە دوو ھاوڕێکەی ڕانچۆی وت کە ئەو لەزانکۆ چاوەڕێتان دەکات، کە ئەوان دەچنە زانکۆ لەوێ چەتوور ڕۆژی ٥ی ئەیلوولیان لەیاد دێنێتەوە کە گرەوی کردووە لەگەڵ ڕانچۆ، لەو ساتەدا چەتوور خۆی بە براوە دەزانێت و سەرنجام لە تەلاری زانکۆی دێنە دەرەوە و دەچن بۆ لای ڕانچؤ…
فیلمەکە بە قووڵی باس لە سێ ھاوڕێ دەکات بەناوەکانی فەرحان قورەیشی و ڕاجۆ ڕاستۆگی و ڕانچۆدداس کاتێ دەچنە زانکۆیەکی ئەندازیاری میکانیک لە وڵاتی ھیندستان بەناوی زانکۆی شاھانە، سەرەنجام دوو ھاوڕێکە سەرسام دەبن بە کارەکانی ڕانچۆدداس چارمان لە بەر ئەوەی ئەو ھاوڕێیەیان گرنگی بەیەکەم بوونی لەزانکۆ نادات و تەنیا گرنگی بە زانست دەدات و سەرەنجامیش ھەموو ساڵ یەکەمی بەشەکەیەتی، لەگەڵ ئەوەی فەرحان و ڕاجۆ لەسەر ڕانچۆدداس تووشی زۆر کێشە دەبن لەزانکۆ بەڵام ھەر ھاوڕێیەتییان لەگەڵ ڕانچۆدداس بەردەوام دەبێت، ڕانچۆدداسیش لە بەشێکی فیلمەکە ھاوکاری ھاوڕێکانیی دەکا لەوەی بەشوێن ئارەزوویییەکانی خۆیان بگەڕێن و کێشەکان بەلاوە نێن و لە ترس بەدووریان بخات لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆ چونکە ھاوڕێکەی فەرحان ئارەزووی لە ئەندازیاری نییە و بەڵکوو ئارەزووی لە ھونەری فۆتۆگرافییە و ھاوڕێکەی دیکەیان کە ناوی ڕاجۆیە ترسی لە دەرنەچوون ھەیە لەزانکۆ لەبەر ئەوەی ژیان و ئاییندەی خێزانەکەی ئەو بەو ئەوەوە بەندە. لە فیلمەکەدا سێ ھاوڕێکە بەدرێژایی خوێندنی زانکۆ کێشەیان دەبێت لەگەڵ ڕاگری زانکۆکە و تەنانەت جارێک بەھەڵە دەچن بۆ ئاھەنگی خوازبێنی کچی ڕاگرەکەیان لەبەر ئەوەی تووشی برسیێتی بوونە ھەر لە ئاھەنگەکە بۆیەکەمینجار ڕانچۆدداس کچێکی دیکەی ڕاگرەکەیان دەبینێت بەناوی پیا کە دوایی دەبن بە خۆشەویستی یەکتری، لە ئاھەنگەکە ڕاچۆدداس داوا لە پیا دەکات واز لە دەستگیرانەکەی بێنێت لەبەر ئەوەی ئەو بە بلیتی نرخەکان دادەنێت، دوایی لە ئاھەنگە ئاشکرا دەبێت کە سێ ھاوڕێکە بەھەڵە ھاتوون و مەبەستییان خواردنی ئاھەنگە بوو و بانگێشتیش نەکرابوون دوای ئاھەنگەکە ڤایرۆس، فەرحان و ڕاجۆ بانگ دەکا و پێیان دەڵێ ژوورەکەیان لەگەڵ ڕانچۆ بگۆڕن لەمەوە ڕاجۆ دەچێتە ژووری چەتوور بەڵام فەرحان لای ڕانچۆ دەمێنێتەوە. ڕۆژێکیان سێ ھاوڕێی گەمژەکە باسی کێشەکانی یەکتری دەکەن کە فەرحان ئارەزووی لە فۆتۆیە بەڵام ناتوانێت بە باوکی بڵێ و ڕاجۆش ترسی لە ئاییندەی خوشکەکەیە کە تاکوو ئێستا شووی نەکردووە، بەڵام فەرحان لەوساتەدا بە ڕانچۆ دەڵێ تۆ پیات خۆش دەوێت و دەشترسی بە ئەم بڵێیت، ئەگە ڕتۆ وات بەو وت کە خۆشت دەوێت ئەوا منیش دەچم بۆ فۆتۆگرافەری و واز لە ئەندازیار دەھێنم و ڕاجۆش پشتگیری فەرحان دەکات و بە ڕانچۆ دەڵێ ڕاستە تۆ دەتوانیت ئامۆژگاری خەڵکی بکەیت بەڵام خۆشت ناتوانیت جێبەجێیان بکەیت لێرەوە گرەو دەکەن کە ئەگەر ڕانچۆ چوو بە پیا بڵێت خۆشم دەوێیت ئەوا ڕاجۆ و فەرحان واز لە ترس دەھێنن و بەدوای ئارەزوو و کار دادەگەڕێن، لەدواییدا ڕانچۆ کارەکە ئەنجام دەدا و لەگەڵ ھاوڕێکانی شەوەکە دەچن بۆ ماڵی ڤایرۆس و لەوێ بە پیا دەڵێت کە خۆشی دەوێت بەڵام لەکاتی ڕۆیشتیان بۆ دەرەوەی ماڵی ڤایرۆس، ڤایرۆس لە خەو ھەڵدەستێ و ڕاجۆ دەبینێت کە میزی بە بەردەرگای ماڵەکەی دا کردووە بۆیە بۆ ڕۆژی دوایی ڕاجۆ بانگ دەکات بۆ نووسینگەکەی کە خۆی پەڕەی دەرکردنی خۆی بنووسێت و واژووی بکات و ڤایرۆس چانسێکی قوورستری دەداتێ کە گەر بڵێت ڕانچۆشی لەگەڵ دابووە ئەوا لە ڕاجۆ خۆش دەبێت و تەنیا ڕانچۆ دەردەکرێ، بەڵام ڕانجۆ ھیچییان قبووڵ ناکات و لەپەنجەرەی نووسینگەکەی ڤایرۆس خۆی فێ دەداتە خوارێ لە ئەنجامدا تووشی شۆکبوون دەبێت و دوایی بەھۆی ڕانچۆ و ھاوڕێکانییەوە تەندروستی بەباشی دەچێت و چاکک دەبێتەوە و دوایی فەرحان و ڕاجۆ ناچار دەبن بەڵێنەکانیان بێننە دی کە بە ڕانچۆیان دابوو شەوەکە لە ئەنجامدا فەرحان و ڕاجۆ گەیشتن بەوەی دەیان ویست واتە فەرحان بوو بە فۆتۆگرافەر ئەمەش دوای وتووێژ لەگەڵ باوکی و ڕاجۆش کاری دۆزییەوە لە ئەندازەی میکانیک.
لەدوای ئاھەنگی دەرچوون ڕانچۆ لەگەڵ ھاوڕێکانی دووردەکەونەوە ئەمەش بەھۆی ئەو چیڕۆکەی ڕانچۆ کە ڕۆڵی کەسێکی دی بینوە ئەو وەک قوتابی لەجێگای کوڕێکی دەوڵەمەند دەیخوێند کە کاتی خۆی بەر لە کۆلێژیش لەجێگای کوڕە دەوڵەمەندەکە دەچووە قوتابخانە، باوکە دەوڵەمەندەکە کە زانی لەجێگای کوڕەکەی دەچیت بڕیاری دا ئەم کارە تاکوو زانکۆ بەردەوام بێت و ئەو لەجێگای کوڕەکەی خۆی بڕواننامەی زانکۆی بۆبێنەوە، دوای ئاشکرابوونی ئەم چیڕۆکە کە ڕانچۆ خۆی ناوی کوونسوو کوانگرووە، لەلایەن فەرحان و ڕاجۆ ھێشتا ھاوڕێیەتییان لا دەمێنێت و بەدوای دەگەڕێن و دووبارە پیا لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری دەڕفێنن و بۆلای کوونسوو کوانگروو دەچن بۆ قوتابخانە زانستییەکە کە لەلایەن کونسوو کوانگروو بەڕێوەدەبردێت، لەکۆتایی فیلمەکەش ھاوڕێکان یەکتری دەبیننەوە و خۆشەویستیی نێوانیشیان کەم نابێتەوە و پیاش بە کوونسوو دەگات و چەتووریش دان بە دۆڕانی گرەەوەکەی دادەنێت.
Untitled |
---|
ھەڵسەنگاندنی شارەزایان | |
---|---|
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان | |
سەرچاوە | خاڵ |
بۆڵیوود ھەنگاما | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
بیھایندوودس | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
ڕێدف | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
پلانێت بۆڵیوود | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
The film's soundtrack is composed by Shantanu Moitra with lyrics penned by Swanand Kirkire.
ژمارە | ناو | گۆرانیبێژ(ان) | ماوە |
---|---|---|---|
١. | «Aal Izz Well (ئال ئیز وێل)» | سۆنو نیگام، شان، سواواند کیرکیری | ٤:٣٤ |
٢. | «Zoobi Doobi (زووبی دووبی)» | سۆنو نیگام، شرێیا غۆشال | ٤:٠٦ |
٣. | «Behti Hawa Sa Tha Woh (بێتی ھاوا سا تا وۆ)» | شان، شەنتانو مۆیترا، بێنی دایال، نەرێش لیەر | ٤:٥٩ |
٤. | «Give Me Some Sunshine (ھەندێک ھەتاوم بدێ)» | سووراج جاگان، شەرمان جۆشی، ڕاھات فاتح عەلی خان | ٤:٠٥ |
٥. | «Jaane Nahin Denge Tujhe (جانێ نەھی دێنگێ توجێ)» | سۆنو نیگام | ٣:٣٠ |
٦. | «Zoobi Doobi (زووبی دووبی)» (ڕیمیکس) | سۆنو نیگام، شرێیا غۆشال | ٣:٢٧ |
٧. | «Aal Izz Well (ئال ئیز وێل)» (ڕیمیکس) | سۆنو نیگام، شان، سواناند کیرکیری، جەیڤ سەمسون | ٤:٤١ |
ماوەی گشتی: | ٢٩:٢٢ |
فیلمەکە لە ١٨٠٠ ھۆڵی سینەمایی لە ھیندستان نمایشکرا، لەگەڵ ٢، ٢١٥ ھۆڵ لە تەواوی جیھان.
داھاتی | نرخ |
---|---|
مافی کڕینەوەی لەلایەن کەناڵی تەلەڤیزیۆنی | ٣٫٦ ملیۆن دۆلار |
مافی بڵاوکردنەوەی جیھانی | ١١ ملیۆن دۆلار |
مافی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکان | ١٫٩ ملیۆن دۆلار |
گشتی | ١٦ ملیۆن دۆلار |
ئەو فیلمە نێوی چووە نیو پێرستی ڕیکۆردەکانی ئینسایکڵۆپیدیای گینس بەھۆی زۆر بینەریی و داھاتیی لە مێژووی فیلمەکانی بوولیوود و تاکوو ئێستاش لە لیستی باشترین و پڕ داھاتترین فیلمەکان ماوەتەوە، فیلمەکە لە تەواوی جیھان ٥٥ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە تەنیا بە پەخشکردن لە ھۆڵەکانی سینەما.
تا ئێستا ھیچ کەناڵێکی سەتەلایت یان ئاسمانیی کوردی مافی ئەم بەرھەمەی نییە بۆ پەخشکردن، تاکە کەناڵ کە ئەم فیلمەی پەخشکردبێت و بەزمانی کوردی وەشانی کردبێت ئەوا کەناڵی نیوڵاین تیڤی بەڵام کەناڵەکە لۆکاڵییە لە سنووری ھەندێ ناوچەی باشووری کوردستانە و مۆڵەت و مافی پەخشیشی نییە، تا ئێستا لەلایەن ھیچ دەزگایەک دژی ئە جۆرە پەخشانە لە کەناڵە لۆکاڵییەکانی باشووری کوردستان سکاڵای تۆمانەکراوە.
{{cite web}}
: replacement character لە |سەردێڕ=
لە 1 (یارمەتی)