سێگۆشەی دوولایەکسان (بە ئینگلیزی: Isosceles triangle) سێگۆشەیەکە دوو لای جووتن و لە خاڵێک بەیەک دەگەن پێی دەوترێت سەر (لووتکە). لە سێگۆشەی دوولایەکساندا دوو گۆشەی بەرامبەر لایە جووتەکانیش جووتن.
تیۆرم — لە سێگۆشەی دوولایەکساندا دوو بنکەگۆشە جووت دەبن.
تیۆرم — ئەگەر دوو بنکەگۆشە لە سێگۆشەیەکدا جووت بن، ئەوا دوو لایەکە جووت دەبن و سێگۆشەکە دوولایەکسان دەبێت.