سەحەر دەولەتشاھی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩، ١٩٨٠ (تەمەن ٤٥ ساڵ) تاران |
زانکۆ | |
پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری فیلم، performing artist |
ھاوسەر | Rambod Javan |
سەحەر دەولەتشاھی (لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ لە تاران، ئێران) ئەکتەرێکی سینەما، شانۆ و تەلەڤیزیۆنیی ئێرانییە. سەحەر لە زیاد لە ٣٠ فیلم و زنجیرەی ئێرانیدا ڕۆڵی گێڕاوە و یەکەمین کاری پیشەییی لە شانۆی نیمروز خواب آلود دا بوو کە لە دەرھێنانی آیت نجفییە. یەکەمین ڕۆڵی سینەماییی لە ساڵی ٢٠٠٥ لە فیلمی چھارشنبە سووری لە دەرھێنانی ئەسغەر فەرھادی بوو، و لەگەڵ زۆرێک لە دەرھێنەرە ناسراوەکانی ئێران دا ھاوکاری کردووە.
سەحەر لە زنجیرەکانی کتاب فروشی ھدھد، مسافران، نابردە رنج، توطئە فامیلی، عالیجناب، قلب یخی و ساخت ایران ٢ بەشداریی کردووە.
سەحەر دەولەتشاھی لە بەشەکانی ئەدەبیاتی نمایش و وەرگێڕی زمانی فەڕەنسی دەستی بە خوێندن کرد. کارە ھونەرییەکانی خۆی بە شانۆ دەست پێ کرد. ئامادەبوونی ئەو لە دیمەنی شانۆییدا بووە ھۆی یەکترناسین لەگەڵ ڕامبد جواندا کە لە ١٧ی ئازاری ۲۰۰۹ پێکەوە ھاوسەرگیرییان کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٥دا لێک جیابوونەوە. سەحەر دەولەتشاھی توانیویەتی بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی عصر یخبندان لە ٣٣یەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا و بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکانی عرق سرد و چھارراە استانبول لە ٣٦ەمین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی فەجردا، سیمرغی بلوریی باشترین ئەکتەری ڕۆڵگێڕی تەواوکەری ژن بەدەست بێنێت.
سەحەر تا ئێستا دوو جار براوەی سیمرغی بلوری باشترین ڕۆڵگێڕی تەواوکەری ژن بووە.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سحر دولتشاهی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەحەر دەولەتشاھی تێدایە. |