سەردار ئەسعەد بەختیاری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٥٦ ئێران |
مەرگ | ١٩١٧ (بە تەمەنی ٦١
) ئێران |
پیشە | سیاسەتوان، مێژووناس |
عەلیقۆلی خان (لەدایکبووی ١٨٥٦ لە چوارمەحاڵ و بەختیاری – مردووی ٢٤ی تشرینی یەکەم ١٩١٧ لە تاران، ئێران) ناسراو بە سەردار ئەسعەد بەختیاری، کە پیاوی سیاسی سەردەمی قاجارە سەرۆک عەشیرەتی بەختیاری بوو و لە ھەموو کاتێکدا خۆی بە کورد بەختیاری ناسیوە ژیانی سیاسیان ھاوکات بوو لەگەڵ ھاتنە سەرکاری چوار پاشا لە ئێران. لە ھەندێک خاڵدا لە مێژووی ئێراندا وەک وەزیری شەڕ و وەزیری ناوخۆی خولیی خزمەتی کردووە. یەکێکی تر لە ڕووداوە گرنگەکان لە ماوەی ژیانی سیاسی عەلینقۆلی خان دۆزینەوەی نەوت لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژاوای دەشتەکانی ئێران، لەلایەن کۆنسرسیووم دارسی، لە پارێزگای خووزستان و مزگەوت سلێمانە.[١]
سەردار ئەسعەد لە کۆتاییدا ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧ لە تاران کۆچی دوایی کرد تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ ئەسفەھان و لە گۆڕستانی تەختی فوولاد و لە تەکیەی میرفێندرێسکی بەخاک سپێردرا.[٢]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەردار ئەسعەد بەختیاری تێدایە. |