![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
سەرفکردنی سووتەمەنی یان ئابووری سووتەمەنی لە ئۆتۆمۆبیلەکان پەیوەندی نێوان مەودای ڕۆیشتن لەلایەن ئۆتۆمبێلەکە و بڕی سووتەمەنی بەکارھاتوو نیشان دەدات. بەکارھێنانی سووتەمەنی دەتوانرێت پێوانەبکرێت بە قەبارەی سووتەمەنی بە مەودای ڕۆیشتن یان مەودای ڕۆیشتن بە ھەر یەکەیەکی قەبارە لە سووتەمەنی. لەبەرئەوەی بەکارھێنانی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل ھۆیەکی گرنگە لە پیس بوونی ھەوا، و لەبەرئەوەی ھاوردەکردنی سووتەمەنی بەشێکی گەورەی بازرگانییە، زۆربەی وڵاتان مەرجی تایبەت بەسەر ئابووری سووتەمەنیدا دەسەپێنن. ڕێگەی جیاواز بەکاردێت بۆئەوەی لە توانای ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێل نزیک ببنەوە. وزەی ناو سووتەمەنی پێویستە بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکە زاڵبێت بەسەر بەفیڕۆدانە جۆراوجۆرەکان (بەرگری ھەوا، لێخشاندنی تایە، ھتد) کە دروستدەبن لەکاتی پاڵنانی ئۆتۆمبێلەکە و لەکاتی دابینکردنی وزە بۆ سیستەمی ئۆتۆمبێلەکە وەک سیستەمی داگیرساندن و سیستەمی لەبارکردنی ھەوا. دەتوانرێت پلانی جۆراوجۆر بەکاربھێنرێت لە ھەریەک لە گۆرینەکان لە نێوان وزەی کیمیاوی لە سووتەمەنییەکە و جووڵە وزە لە ئۆتۆمبێلەکە. ڕەفتاری لێخوڕ کاردەکاتە سەر ئابووری سووتەمەنی، ھێنان و بردن وەک تاودانی لەپڕ و (brake)ی قورس دەبێتە ھۆی بەفیڕۆدانی وزە.
ئابووری سووتەمەنی پەیوەندی نێوان مەودای ڕۆیشتن و بڕی سووتەمەنی بەکارھاتووە.
ئابووری سووتەمەنی دەتوانرێت بە دوو شێوە دەرببڕێت:
یەکەی سووتەمەنی بە مەودای دیاریکراو:
بە شێوەیەکی گشتی بە لێتر بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر پیشاندەدرێت (ل/١٠٠کم)، لە زۆربەی وڵاتە ئەورووپییەکان، چین، ئەفریقای باشوور، ئوستوراڵیا و نیوزیلاند بەکاردێت. بەریتانیا و ئێرلەندا و کەنەدا ڕێ بە بەکارھێنانی لیتر بە ١٠٠ کیلۆمەتر یان میل بە گاڵۆنی ئیمپڕاتۆری دەدەن. لەزگەی سەر جامی ئۆتۆمبێلە تازەکانی ولایەتە یەکگرتووەکان بەکارھێنانی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە گاڵۆن بە ١٠٠ میل پیشان دەدات، لەگەل ڕێگە باوەکە کە میل بە گاڵۆنە. ژمارەی بچووک واتە کاراترە، لەکاتێکدا ژمارەی گەورە واتە کەمتر کارایە.
یەکەی مەودا بە یەکەی دیاریکراوی سووتەمەنی:
میل بە گاڵۆن (mpg) بە شێوەیەکی زیاتر لە ولایەتە یەکگرتووەکان، سکۆتلەندا، ئینگلتەرا و کەنەدا بەکاردێت. کیلۆمەتر بە لیتر (کم/ل) زیاتر لە شوێنەکانی تر بەکاردێت وەک ئەمریکا و ئاسیا و ھەندێک شوێنی ئەفریقا. لە وڵاتە عەرەبییەکان کم/٢٠ل کە دەکاتە کیلۆمەتر بە تەنەکە بەکاردێت، تەنەکە دەفرێکی کانزایە کە قەبارەکەی ٢٠ لیترە. ئەگەر میل بە گاڵۆن بەکارھات ئەوا پێویستە ئاماژە بە جۆری گاڵۆنەکە بدرێت، گاڵۆنی ئیمپڕاتۆری دەکاتە ٤٫٥٤٦٠٩لیتر، گاڵۆنی ولایەتە یەکگرتووەکان دەکاتە ٣٫٧٨٥لیتر. ئەگەر پێوانەی مەودا بە یەکەی سووتەمەنی بەکارھات ئەوا ژمارەی گەورە واتە کاراترە، لەکاتێکدا ژمارەی بچووک واتە کەمتر کارایە.
ھەرچی کارامەیی گەرمایی (دەرھاتی میکانیکی بۆ وزەی کیمیاوی لە سووتەمەنی) مەکینەی پەتڕۆڵی بەرزبووەتەوە لە سەردەمی دەستپێکی دروستبوونی ئۆتۆمبێلەوە، ئەمە تاکە ھۆکاری ئابووری سووتەمەنی نییە.
یەکەمین توێژینەوە بۆ دیاریکردنی ئابووری سووتەمەنی لە ولایەتە یەکگرتووەکان(Mobil Economy Run))بوو، کە ڕووداوێک بوو ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچوو لەساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٦٨ (جگە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم). ئەمە بەڕێوە چوو بۆئەوەی کارامەیی سووتەمەنی ڕاستەقینە دەستەبەر بکات لە کاتی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک لەسەر ڕێگەی ڕاستەقینە لەگەڵ ھاتوچۆی ئاسایی و دۆخێکی ئاسایی کەش وھەوا. (Mobil Oil Corporation) سپۆنسەری کرد و (United States Auto Club) ڕێی پێداو بەکاریخست. لە توێژینەوەکانی دوایتر، تێکڕای ئابووری سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلی سەرنشین لە ساڵی ١٩٧٨ لە ولایەتە یەکگرتووەکان باشتربوو لە ١٧میل بە گاڵۆن (١٣٫٨ل/١٠٠کم)، لە ساڵی ١٩٨٢ بەرز بۆوە بۆ ٢٢میل بە گاڵۆن (١٠٫٧ل/١٠٠کم). تێکرای ئابووری سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٧ بۆ بارھەڵگری سووک و ئۆتۆمبێلی بەرز (SUVs) لە ولایەتی ئەمریکا ٢٤٫٩میل بە گاڵۆنە (٩٫٤ل/١٠٠کم).
لەبەر ئەوەی تەواوی ئەو ھێزەی دژایەتی جووڵەی ئۆتۆمبیلەکە دەکات (لە خێرای نەگۆڕ)لێکدانی ئەو مەودایەی کە ئۆتۆمبیلەکە دەیبڕێت ئەو کارە نیشاندەدات کە بزووێنەری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت ئەنجامی بدات، توێژینەوە لەسەر ئابوری سووتەمەنی (بڕی ئەو وزەیەی کە بەکاردێت بۆ یەکەی مەودا کە ڕۆیشتووە) پێویستی بە شیکردنەوەیەکی وردی ھێزەکان ھەیە کە ڕێگری لە جووڵەی ئۆتۆمبێلەکە دەگرن، لە ڕووی فیزیایییەوە، ھێز دەکاتە ڕێژەی گۆڕانی دروستبوونی کار لەگەڵ مەودای ڕۆیشتوو.
بڕی کاری بەرھەم ھاتوو لەلایەن سەرچاوەی وزەی ئۆتۆمبێلەکە (وزەی بزووێنەرەکە) دەبێت کتومت ھاوڕێژەبێت لەگەڵ بڕی وزەی سووتەمەنی کە بەکار ھاتووە لەلایەن بزووێنەرەکە ئەگەر کارامەی بزووێنەرەکە یەکسان بێت بە بێ گوێدانە دەرھاتی توانا، بەڵام ئەمە مەرجێکی ھەمیشە نییە بەھۆی تایبەتمەندی ئیشکردنی بزووێنەری سووتانی ناوخۆیی.
بۆ ئۆتۆمبێلێک کە سەرچاوەی وزەکەی بزووێنەرێکی گەرمییە (بزووێنەرێک کە گەرمی بەکار دەھێنێت بۆ ئەنجامدانی کاری بەسوود)، بڕی ئەو وزەی سووتەمەنییە کە ئۆتۆمبێلەکە بەکاریدەھێنێت بۆ ھەر یەکەیەکی مەودا(ڕێگای تەخت) پشت دەبەستێت بە:
بە شێوەیەکی نموونەی، ئۆتۆمبێلێک کە بەخێرای جێگیر ڕێدەکات لەسەر زەوی تەخت لە ناو بۆشایییەک لەگەڵ تەگەری بێلێخشاندن دەتوانێ ڕێبکات لەھەر خێرایییەک بێ بە کارھێنانی ھیچ وزەیەک جگە لەو وزەیەی کە پێویستە ئۆتۆمبێلەکە بگاتە ئەو خێرایییە. بەشێوەیەکی نموونەیی ھەر ئۆتۆمبێلێک دەبێت وزە خەرج بکات بۆ ئەوەی زاڵبێت بەسەر ھێزی بەرگری ڕێگا کەپێکدێت لە (ئێرۆداینامیک، دراگ، بەرگری خولبوونەوەی تایە و وزەی بەفیڕۆچوو لە کاتی کەمکردنەوەی خێرای ئۆتۆمبێل بەھۆی لێخشاندنی وەستێنەری ئۆتۆمبێل.
وزەی بەرگری ڕێگا یان ئەو وزەیەی کە پێویستە بۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێت بژمێردرێت بە ھەڵسەنگاندنی ھاوکێشەی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکە لە سووڕێکی دیاریکراوی ڕۆیشتندا. بەشی بەرھەمھێنانی وزەی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت بە لایەنی کەم ئەم وزەیە دەستەبەر بکات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنێت ، و بڕێکی گەورەی وزەی زیاتر بە فیڕۆدەچێت لە کاتی گۆڕینی وزەی سووتەمەنی بۆکار و گواستنەوەی ئەم کارە بۆ چرخەکان.
بە تێکڕای، سەرچاوەی لەدەستدانی وزە لە جووڵاندنی ئۆتۆمبێل دەکرێت کورتبکرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
١. بەتوانای بزووێنەر (٢٠–٣٠٪)کە دەگۆڕێت بە گوێرەی جۆری بزووێنەر، بارستەی گشتی ئۆتۆمبێلەکە، خێرای بزووێنەرەکە (زۆربەی کات بە (RPM)پێوانە دەکرێت).
کارامەیی سووتەمەنی زیاتر کەم دەبێتەوە لە خێرایی کەمتر بەھۆی بارە کارەبایییەک وەک لە خێرایی بەرز لەبەر ئەوەی بارە کارەبایییەکان نەگۆرە لەکاتێکدا باری بزوێنەر بەرز دەبێتەوە لەگەل بەرزبوونەوەی خیرایی. کەواتە لە خێرایی کەمتر بەشێکی زیاتر لە وزەی بزوێنەر بەکاردێت بۆ بارە کارەبایییەکان.
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (ئەیلوول ٢٠٢١) |