سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان | |
---|---|
![]() دروشمی فەرمی | |
بارەگا | ھەولێر، ![]() |
ناونەر | سەرۆکی ھەرێمی کوردستان |
دەستنیشانکەر | پەرلەمانی کوردستان |
ماوەی پایە | ٤ ساڵ ، نوێدەکرێتەوە |
خاوەن پایەی دەستپێک | فوئاد مەعسووم (دیفاکتۆ) نێچیرڤان بارزانی (یاسایی) |
دامەزراندنی پایە | ٤ی تەممووزی ١٩٩٢ (دیفاکتۆ) ١ی ئازاری ٢٠٠٦ (یاسایی) |
ماڵپەڕ | www |
![]() |
---|
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کورستان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، کەناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆییە لە باکووری عێراق. پەرلەمانی کوردستان متمانە دەبەخشێت بە حکوومەت و چاودێرە بەسەر کارەکانییەوە.[١] لە ئێستادا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستانە لە ١٠ - ٧ - ٢٠١٩ـەوە
دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ١٩٩٢، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانیان سەرکەوتن بەدەستبھێنن دوای ئەوەی ھەریەکەیان توانی ٥٠ کورسی لەکۆی ١٠٠ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن، بۆیە بڕیارییاندا کە حکوومەتێکی یەکگرتوو دروست بکەن کە حکوومەتی ئەو کاتەی عێراق (بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن) دانی پێدانەنا.[٢]
حکوومەتی یەکگرتووی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بوو تا ساتی ھەڵگیرسانی شەڕی براکوژی لەنێوان ھەردوو حیزبە سەرەکییەکەی ھەرێم، لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد و تا ١٩٩٨ بەردەوام بوو. لەئەنجامدا و لە ١٩٩٦دا، حکوومەتی ھەرێم دابەشبوو بۆ دوو ناوچەی بەڕێوەبردن، پارتی لەناوچەی ژێردەستی خۆیدا ھەولێری دیاریکرد، لەناوچەی ژێردەستی یەکێتیدا سلێمانی دیاریکرا وەکو ناوەندی بەڕێوەبردن.
ز | وێنە | ناو (لەدایکبوون-مردن) |
ماوەی دەسەڵات | حیزبی سیاسی | |
---|---|---|---|---|---|
وەرگرتنی دەسەڵات | دەستبەرداربوون | ||||
١ | ![]() |
فوئاد مەعسووم (١٩٣٨–) |
٤ی تەممووزی ١٩٩٢ | ٢٦ی نیسانی ١٩٩٣ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
٢ | ![]() |
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی (١٩٥٢–) |
٢٦ی نیسانی ١٩٩٣ | ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
٣ | ![]() |
بەرھەم ئەحمەد ساڵح (١٩٦٠–) |
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ | ٤ی تەممووزی ٢٠٠٤ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
٤ | ![]() |
عومەر فەتاح (١٩٤٨–) |
٤ی تەممووزی ٢٠٠٤ | ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
ز | وێنە | ناو (لەدایکبوون-مردن) |
ماوەی دەسەڵات | حیزبی سیاسی | |
---|---|---|---|---|---|
وەرگرتنی دەسەڵات | دەستبەرداربوون | ||||
١ | ![]() |
ڕۆژ نوری شاوێس (١٩٤٧–) |
٢٦ی ئەیلوولی ١٩٩٦ | ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ | پارتی دیموکراتی کوردستان |
٢ | ![]() |
نێچیرڤان بارزانی (١٩٦٦–) |
٢٠ی کانوونی ١٩٩٩ | ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٥ | پارتی دیموکراتی کوردستان |
دوای ئاشتەوایی نێوان یەکێتی و پارتی و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ٢٠٠٥ لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ دا، بەپێی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پارتی دەبێت و یەکێتیش خولی کۆتایی وەردەگرێت.[٣]
ز | وێنە | ناو (لەدایکبوون-مردن) |
ماوەی دەسەڵات | حیزبی سیاسی | |
---|---|---|---|---|---|
وەرگرتنی دەسەڵات | دەستبەرداربوون | ||||
١ | ![]() |
نێچیرڤان بارزانی (١٩٦٦–) |
١ی ئازاری ٢٠٠٦ | ٣١ی ئابی ٢٠٠٩ | پارتی دیموکراتی کوردستان |
٢ | ![]() |
بەرھەم ئەحمەد ساڵح (١٩٦٠–) |
١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ | ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
١ | ![]() |
نێچیرڤان بارزانی (١٩٦٦–) |
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ | ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ | پارتی دیموکراتی کوردستان |
٣ | ![]() |
مەسروور بارزانی (١٩٦٩–) |
١٠ی تەممووزی ٢٠١٩[٤] | ئێستا | پارتی دیموکراتی کوردستان |
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.