سەرۆکی پاکستان ( بە ئوردوو: صدرِ پاکستان )، بە فەرمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی پاکستان، سەرۆکی دەوڵەتی پاکستان و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی پاکستانە . بەپێی دەستووری پاکستان سەرۆک دەسەڵاتەکانی سنووردارە، و ئەرکی شەرەفمەندانە ئەنجام دەدات. لە کاتێکدا سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیار و بەڕێوەبردنی وڵاتی هەیە.لە ئێستادا عارف عەلەوی لەو پۆستەدایە.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەرۆک کۆماری پاکستان تێدایە. |