سەمیرە شابەندەر (لە دایکبووی ١٩٤٦ لە خێزانێکی خانەدان،[١][٢] بەغداد[٣]) کارمەندی پێشووی فڕۆکەوانی و دووەم ژنی سەددام حوسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق بووە. سەمیرە پێشتر لە ھێڵی ئاسمانیی عێراقی کاری دەکرد.[٤] لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق، سەمیرە لە بەیرووت دەژی.[٢][٥]
سەمیرە بەر لەوەی ھاوسەرگیری لەگەڵ سەددام بکات، ئەوا ھاوسەری نوردین ئەلسافی بوو، فڕۆکەوانی عێراقی و بەڕێوبەری ھێڵی ئاسمانیی عێراقی.[٢][٦] سەمیرە و نورەددین، بەیەکەوە خاوەنی دوو منداڵ بوون.[٢][٧][٨] لە ساڵی ١٩٨٣، سەددام چاوی بە سەمیرە دەکەوێت.[٩] سەددام بە زۆر سەمیرە لە نوردەین جیادەکاتەوە.[٦] دواتر لە ساڵی ١٩٨٦، بەنھێنی ھاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات.[٤][٦] لە کۆتایی ھەشتاکان، سەمیرە بە ئاشکرا لەگەڵ سەددام دەردەکەوت.
کامل حەنا جیجۆ پیاوی سەددام، ھاوڕێ و تامکەری خواردنەکانی، ئەوا ئەو سەمیرەی بە سەددام ناساند. سەددام کە ھاوسەرگیری لەگەڵ سەمیرە کرد بەنھێنی، ئەوا ھێشتا ھاوسەری ساجیدە بوو.[١٠] دواتر ساجیدە کە بەم ھاوسەرگیرییەی زانی، ئەوا زۆر تووڕەبوو لەھەمان کاتدا ئیرەیی دەبرد، ھەروەھا لەڕێگای براکەیەوە عەدنان خەیرولڵا گلەیی گەیاندە سەددام.[١١] عودەی کوڕی سەددام و ساجیدە، بەھەمان شێوەی تووڕەبوو و ئەم ھاوسەرگیرییەی بە ھەڕەشە بۆ خێزانەکەیانی دەزانی. لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٨، لەکاتی ئاھەنگیکدا لەبەردەم خەڵکیدا، کامل حەنای کووشت. سەددام بڕیاریدا کە دادگایی بکات بەھۆی کووشتن، بەڵام دایک و باوکی کامل حەنا لەگەڵ ساجیدە داوای لێخۆشبوونیان بۆی کرد.[١٢]
لە زنجیرەی تؤڕی بی بی سی، ماڵی سەددام ئەوا کارەکتەری سەمیرە تیشکی گەورەی خرابوویە سەر، ھەروەھا خانمەئەکتەری ئوسترالی کریستینە ستیفن دالی ڕۆڵی سەمیرەی گێڕا لە زنجیرەکە.