سەید، سەی یا سەیی لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بەو کەسانە دەوترێت کە بە ڕەچەڵەک دەگەڕێنەوە سەر موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام. وشەی سەید کە عەرەبییە تا ڕادەیەکی زۆر لە نێوان کورد، فارس و عەرەبدا باوە. بەڵام لە بڕێک وڵاتەکاندا وەکوو میسر و لیبیا لە جیاتیی سەید وشەی ئەشرەف بە کار دێت.
سەیدەکان لە سەدەی سێزدە بەملاوە بە کوردستانیشدا بڵاوەیان کردووە و ھۆزی سەیدی کوردی زۆر بە دی ھاتوون. مەلا عەبدولکەریم مودەریس لە کتێبی بنەماڵەی زانیاراندا باسی بڕێک لە سەیدەکانی کوردستان دەکات و لە ڕووی بەڵگە مێژوویییەکانەوە و شەجەرەکانیانەوە بڕێک زانیاریی لەسەر نووسیون.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەید تێدایە. |