سەید ڕەزی مووسەوی | |
---|---|
مردن | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەیدە زەینەب، ڕیف دیمەشق، سووریا |
دڵسۆزی | ئێران |
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی | |
ساڵانی خزمەت | ١٩٨٠–٢٠٢٣ |
پلە | سەرتیپ |
پێکدادانەکان/جەنگەکان |
سەید ڕەزی مووسەوی (بە فارسی: سید رضی موسوی) کەسایەتییەکی سەربازیی ئێرانی و ئەندامی ھێزی قودسی سپای پاسداران بوو. ئەو لە سەردەمی شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسدا بەھۆی ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە لە سەیدە زەینەب لە پارێزگای ڕیف دیمەشق لە سووریا کوژرا. مووسەوی لە کاتی کوژرانیدا، بە کاریگەرترین فەرماندەی سەربازیی ئێران لە سووریا وەسف کرا.[١]
سەید ڕەزی مووسەوی لەلایەن سوپای قودس لە دەیەی ١٩٨٠ەوە لە سووریا نیشتەجێ بوو و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی چەک و پارە بۆ حیزبوڵڵای لوبنان دەکرد. لە ساڵی ١٩٩٠دا بووە بەرپرسی بەشی لۆجیستیکیی ئێران لە سووریا کە بە یەکەی ٢٢٥٠ ناسراوە. لە درێژەی شەڕی ناوخۆییی سووریا، مووسەوی ڕووبەڕووی چەندین ھەوڵی تیرۆرکردنی بووەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕێکخرابوو.[٢][٣][٤]
مووسەوی لە درێژەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە سەیدە زەینەب لە ١٠ کیلۆمەتری باشووری دیمەشق کوژرا. کوژرانی مووسەوی وەکوو بەرزترین کوژرانی بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران لە دوای تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی داندراوە.[٥]
ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران تیرۆرکردنی مووسەوی بە «نیشانەی بێزاری و لاوازیی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەدا» ناوبرد و جەختی کردەوە کە بە دڵنیایییەوە باجەکەی دەداتەوە.[٤]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)"Israeli air strike in Syria kills top Iranian military adviser". Al Jazeera. 25 December 2023. Retrieved 25 December 2023.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەید ڕەزی مووسەوی تێدایە. |