سەیفولئیسلام قەزافی | |
---|---|
بە عەرەبی: سيف الإسلام القذافي, | |
![]() | |
لەدایکبوون | تەرابلوس، لیبیا | ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٧٢
باوک | موعەمەر قەزافی |
دایک | سەفییە فەرکاش |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | ئۆرلی واینەرمان |
پیشە | سیاسەتوان، ئەندازیار، نژیاروان، کارمەندانی سەربازی |
پەروەردە | کۆلێژی ئابووری و زانستی سیاسی لەندەن، زانکۆی تەرابلوس، پەروەردەی جێبەجێکاری ئیمادێک |
پلەی ئەکادیمی | دکتۆرا |
ئەندامی حیزبی | بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری لیبیا |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داھاتووی لیبیا |
ئایین | سوننە |
ناکۆکی | شەڕی ناوخۆییی لیبیا، شەڕی تەرابلوس، دووەم شەڕی نێوخۆیی لیبیا |
لقی سەربازی | سوپای لیبیا |
وێبگە | http://www.gicdf.org/ |
سەیفولئیسلام موعەممەر قەزافی (٥ی حوزەیرانی ١٩٧٢)؛ سیاسەتمەدارێکی لیبیا کوڕی موعەممەر قەزافی سەرۆکی لیبیا کە سەرۆکایەتی دامەزراوەی نێونەتەوەییی قەزافی بۆ خێرخوازی و گەشەپێدان بووە. لە شاری باب ئەلعەزیزیە لە تەرابلوس لەدایکبووە، کە بنەماڵەی عەقید موعەممەر قەزافی لەوێ نیشتەجێ بوون. کوڕی یەکەمی عەقید قەزافییە لە ھاوسەری دووەمی بەناوی خاتوو سەفییە فەرکاش و سەیفولئیسلام قەزافی شەش برا و خوشکێکی ھەیە.
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١١ لەلایەن دادگای تاوانە نێونەتەوەیییەکانەوە داواکراوە، ئەنجومەنی نیشتمانیش دەستگیرکردنی لە کاتی شەڕی تەرابلوس لە مانگی ئابی ٢٠١١ ڕاگەیاند، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر لە کەناڵە مانگی دەستکردەکاندا دەرکەوت و ھەواڵی دەستگیرکردنی ڕەتکردەوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لەگەڵ ھاوڕێکانی لە ناوچەیەکی بیابانی نزیک شاری ئوباری (٢٠٠ کم لە ڕۆژاوای سەبھا) دەستگیرکرا[١] لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧، کەتیبەی ئەبووبەکر سدیقی لیبیا ئازادکردنی و ڕۆشتنی لە شاری زینتان ڕاگەیاند.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی); پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)