شادی سەدر | |
---|---|
لەدایکبوون | تاران، ئێران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤
پیشە | ڕۆژنامەوان، پارێزەر، بەرگریکەری مافی مرۆڤ |
پەروەردە | زانکۆی تاران |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، Human rights defenders tulip، ١٠٠ ژنی بی بی سی |
شادی سەدر (بە زمانی فارسی: شادی صدر؛ لە دایکبووی ١٩٧٤، تاران) ژنە پارێزەر، چالاکوان و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئێرانییە. لە ساڵی ٢٠١٠، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی دادپەروەری بۆ ئێران (JFI)، ئەو بەڕێوەبەری دامەزراوەکەشە.[١] شادی پسپۆڕە لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.[٢] ئەو لە ئەڵمانیا دەژی.
شادی هەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا، هەروەها ماستەر لە یاسا نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی تاران.[٣] شادی سەدر لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.
لە ئازاری ٢٠٠٧، حکوومەتی ئێرانی ٣٣ ژنی دەستگیر کرد، لە نێویاندا شادی سەدر هەبوو. ئەو ژنانە بۆ باشترکردنی ڕەوشی مافەکانی ژنان لە ئێران گردبوونەوە، هەروەها یەک ملیۆن واژوویان کۆکردەوە بۆ ناڕزاییەکەیان لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٦. شادی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دەستگیر کرا. دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.[٤][٥]
لە ١٧ی تەمموزی ٢٠٠٩، شادی جارێکی دیکە دەستگیرکرا. ئەم جارەیان لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ژنی چالاکوان، بۆ چالاکییەکانیان چوون بۆ نوێژی هەینی، لەوێ لەلایەن چەند سەربازێک کە بەجلی مەدەنی بوون گیران، ئەوان بە زۆر و لێدان شادی و هاوڕێکانی سواری ئوتومبێل کرد و ئەوانیان بردە شوێنێکی نەزانراو.[٦][٧] دوای ١١ ڕۆژ لەم ڕووداوە ئازادکرا.[٨]
{{cite web}}
: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شادی سەدر تێدایە. |