شارستان | |
![]() | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | بەدرە |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ۱۶٬۴۷۸ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (باشووری) |
• ئایین | ئیسلام (شیعە) |
کۆدی تەلەفۆن | ۰۸۴ |
شارستانی بەدرە یا بەیرە یەکێک لە شارستانەکانی(قەزا) پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوەندەکەی شاری بەدرەیە. بەدرە ٣٨ کیلۆمەتر لە شاری دەڕەشار دوورە.
بەدرە ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی(١٩٦٨ی زایینی) لە ناوچەیەکی گوندیی بۆ بەشی بەدرە و ناوچەی شاری بەدرە گۆڕدرا[١] و تا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی(٢٠١٣ز) بەپێی دابەشکردنەکانی وڵاتی ئێران بەشێک لە شارستانی دەڕەشار بوو بەڵام لە ٢٠١٣ بەولاوە وەک شارستانێکی سەربەخۆ لە شارستانی دەڕەشار جیا کرایەوە.
ناوچەی جوگرافیی بەدرە بە درێژیی و پانایی نزیک ٧٠ لە ٩ کیلۆمەتر و ڕووبەری ٦٢٥ کیلۆمەتری دووجێ، سروشتێکی کوێستانی و دارستانی هەیە و نزیکەی ٨٠ لە سەدی ناوچەکە بە لێڕە چڕەکانی بەڕوو داپۆشراوە.[٢] بڵیندترین خاڵی بەرزایی ئەم شارستانە لوتکەی وەرزەڕین بە بەرزایی ٣٢٠٠ مەتر لە ئاستی دەریایە. مەودای نێوان بەدرە تا ناوەندی پارێزگە واتە ئیلام ٧٠ کیلۆمەترە.
ناوەندی شار: بەدرە
زمانی دانیشتووانی شارستانی بەدرە کوردییە و بە دیالێکتی کوردیی باشووری و زاری فەیلی(ئیلامی) قسە دەکەن.[٣]
بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی شارستانی بەدرە لە ساڵی ٢٠٠٦، ١٦٥١٧ کەس بووە[٤]
تەپەکانی لارت هی سەردەمی ساسانی - سەردەمانی پاش ئیسلامن و لە شارستانی بەدرە، بەشی ناوەندی شارستانی بەدرە، گوندی ئاوهەری خواری هەڵکەوتوون و وەک ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کراوە.[٥]
ئاسەواری دۆڵی دەربەند هی سەردەمانی ساسانی- سەدەکانی سەرەتایی پاش ئیسلامین و لە شارستانی بەدرە بەشی هندەمینی، گوندی گەچ کۆبان و ٣ کیلۆمەتری گەرووی دەربەند هەڵکەوتوون و وەک ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کراون.[٦]
لە ناوچە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم هەرێمە گوندی کەم، دۆڵی ڕازیانە و تاڤگەی دەربەند و کوێستانی کەڤەرە کە لە زستانەوە تا کۆتایی وەرزی بەهار بەفری پێوەیە.[٧]
دەریاچەی بەنداوی سەیمەڕەش لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی شارستانی بەدرەیە.