شارۆن تەیت | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Sharon Marie Tate Polanski | |
لەدایکبوون | ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣ داڵاس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٩ی ئابی ١٩٦٩ 10050 Cielo Drive، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٢٦ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Sharon Marie Tate |
ھۆی مەرگ | stabbing |
کوژراوە بە دەستی | Susan Atkins، Charles "Tex" Watson |
شوێنی ناشتن | Holy Cross Cemetery |
دایک | Doris Tate |
ھاوسەر | ڕۆمان پۆلانسکی |
منداڵ | Paul Richard Polanski |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەر، نمایشکار |
پەروەردە | Vicenza American High School، Irvin High School، Richland High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ |
خاوەنی | 10050 Cielo Drive, Benedict Canyon, Los Angeles |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Tate murders |
وێبگە | http://www.sharontate.net/ |
شارۆن تەیت (بە ئینگلیزی: Sharon Tate) ئەکتەرێکی ئەمریکی بوو.[١] لە دەیەی شەستەکاندا، پێش ئەوەی بچێتە ناو پیشەسازی فیلمەوە، کۆمەڵێک ڕۆڵی بچووکی لە چەندین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیدا بینیوە و وەک مۆدێلی بەرگ لە گۆڤارەکانی مۆدەدا دەرکەوتووە. دوای ئەوەی پێداچوونەوەی لەباری وەرگرت بەھۆی توانای ڕۆڵی کۆمیدی، وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرھەڵداوەکانی ھۆلیوود ناسێندرا و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەھۆی ڕۆڵی لە فیلمی دۆڵی بووکەڵەکان (١٩٦٧).
تایت یەکەم فیلمی خۆی لە ساڵی ١٩٦١ لە فیلمی باراباس لەگەڵ ئەنتۆنی کوین ئەنجامدا. لە ساڵی ١٩٦٦ ڕۆڵی لە فیلمی چاوی شەیتان بینیوە. لەبیرنەکراوترین ڕۆڵی ئەو ڕۆڵی جێنیفر نۆرس بوو لە فیلمی ڤالی ئۆف دی دۆڵز لە ساڵی ١٩٦٧، کە بۆ ئەو ڕۆڵە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٦٧ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی خوێنمژە بێ ترسەکان بینی کە لە دەرھێنانی ھاوسەری داھاتووی ڕۆمان پۆلانسکی بوو. دوا فیلمی تایت بە ناوی ١٢+١ دوای مردنی لە ساڵی ١٩٦٩ بڵاوکرایەوە.
تایت لە ساڵی ١٩٦٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد دوای ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی خوێنمژە بێ ترسەکان ی ڕۆمان پۆلانسکی بینی. لە ٩ی ئابی ١٩٦٩، کاتێک تایت دووگیانی ٨٫٥ مانگ بوو، لەلایەن چوار ئەندامی خێزانی مانسن لەگەڵ چوار کەسی دیکە کە لە ماڵەکەیدا ئامادەبوون، بە چەقۆ کوژران.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارۆن تەیت تێدایە. |