شارۆچکە کاغەزییەکان | |
![]() | |
دەرھێنەر | جێیک سچرەیەر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | Marty Bowen Wyck Godfrey |
سەرچاوەی چیڕۆک | شارۆچکە کاغەزییەکان لەلایەن جۆن گرین (نووسەر) |
کاست | Nat Wolff Cara Delevingne Halston Sage Austin Abrams Justice Smith Jaz Sinclair |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | فۆکسی سەدەی ٢٠ەم |
ڕێکەوتی دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٩ خولەک |
وڵات | ![]() |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٢ ملیۆن دۆلار [١] |
داھات | ٨٥.٤ ملیۆن دۆلار [٢] |
شارۆچکە کاغەزییەکان (بە ئینگلیزی: Paper Towns) فیلمێکی کۆمیدی-دراما و ڕازئامێزی ٢٠١٥ی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جێیک سچرەیەر، فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی ساڵی ٢٠٠٨ی جۆن گرین دانراوە کە ھەمان ناوی ھەیە. ئەو تیمەی کاریان لەم فیلمە کردووە ھەمان تیمی بەرھەمھێنەری فیلمی ھەڵەی نێو ئەستێرەی بەختمان (The Fault in Our Stars)ن. نات وۆلف و کارا دێلەڤین ئەستێرەکانی فیلمەکەن، فیلمەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە لەلایەن فۆکسی سەدەی ٢٠ەم.
فیلمەکە باس لە کوێنتن «کیوو»ی ١٨ ساڵی و ھاوتەمەنەکەی مارگۆ دەکات کە دراوسێیەتی، کوێنتن بە نھێنی مارگۆی خۆشدەوێ، شەوێکیان مارگۆ دەچێ کوێنتن لەگەڵ خۆی دەبات بۆ ئەنجامدانی چەند کارێکی شێتانە و پڕ سەرکێشی بەنێو شارۆچکەکەدا، دوای ئەو شاوە مارگۆ بزر دەبێت، لەدوای خۆی چەند نیشانەیەکی مەتەڵئاسا جێدێڵێ کە ئاماژەن بۆ ئەو شوێنەی بۆی ڕۆیشتووە، کوێنتن لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی بەدوای ئەو نیشانانە دەکەوێ و ڕاڤەیان دەکات، دوای ئەوە شوێنەکەی دەدۆزێتەوە و بڕیار دەدات گەشت بۆ شوێنەکە بکا، گەشتەکەی لەگەڵ ھاوڕێکانی دەست پێ دەکات، دەگەن بە شوێنی مەبەست کە خانووێکە لە چۆڵاییێک، بەڵام مارگۆی لێ نییە، ھاوڕێکانی بڕیاری گەڕانەوە دەدەن بەڵام کوێنتن ناگەڕێتەوە، لەکاتی بڕینی بلیتی گەڕانەوە کوێنتن لە نزیک ئەو شوێنە چاوی بە مارگۆ دەکەوێ و لەوێ ڕازەکەی خۆی بۆ ئاشکرا دەکات و ھەندێک قسە دەکەن، دواتر کوێنتن بەبێ مارگۆ دەگەڕێتەوە.