شازادەی جێنشین (بە ئینگلیزی: Crown prince) ئەو کەسەیە کە پادشا ھەڵی دەبژێرێت بۆ جێنشینی خۆی و بە کەسانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەیناسێنێت. عادەتەن، کوڕە گەورەکانی پاشاکان بە شازادەی جێنشین ھەڵدەبژێرن و میراتگری پاشایەتین. بەڵام بەدرێژایی مێژوو زۆر جار ھەبووە کە کەسانێک بێجگە لە کوڕە گەورەکان بە شازادەی جێنشین ھەڵبژێردران. لەم حاڵەتەدا، زۆرترین شازادەی جێنشین لە نێوان برایانی پاشاکاندا دەبینرێن. بۆ نموونە محەممەد حەسەن میرزا کە برا و شازادەی جێنشینی ئەحمەدشای قاجاڕ بوو، دەتوانرێ ئاماژەی پێبکرێت.[١][٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شازادەی جێنشین تێدایە. |