شاھین نەجەفی | |
---|---|
![]() شاھین نەجەفی | |
لەدایکبوون | |
نەتەوە | گیلەک-ئێرانی |
پیشە | گیتارژەن، گۆرانینووس، گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ٢٠٠٨-ئیستا |
بەرامبەر(ەکان) | کۆماری ئیسلامیی ئێران |
ئایین | بێ دینی |
وێبگە | www.shahinnajafimusic.com |
شاھین نەجەفی (لەدایکبووی ١٠ی ئەیلوولی ١٩٨٠، بەندەر ئەنزەلی) گۆرانیبێژی ئێرانیی دانیشتووی ئەڵمانە. ئەو چالاکیی خۆی لە مۆسیقاوە لە ساڵی ٢٠٠٠وە لە شێوازەکانی پاپ، ڕەپ و ڕاکەوە دەست پێکرد. شاهین نەجەفی بە فارسی گۆرانی دەڵێت، بەڵام چەند گۆرانیی کوردیشی چڕیوە.[١] شاھین نەجەفی تا بەرلە کۆچ بۆ ئەڵمان لە ساڵی ٢٠٠٥ ی زایینیدا، لە ئێران مووزیکزانێکی ژێرزەمینی و چالاکی ڕامیاری بوو. ئەو پاش کۆچکردن بۆ ئەڵمان ھەتا ئێستا بەردەوام بووە لەسەر چالاکیی خۆی لە مووزیکی ڕەپ و ڕاک و بوارەکانی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی.
کاتێک شەش ساڵان بوو باوکی مرد.[ژێدەر پێویستە] ئەو بە نووسینی شیعر دەستی بەکار کرد. ھەر بە ھەرزەکاری فێری گیتار بوو. چوو بۆ کلاسی فێربوونی گیتار بە شێوازی کلاسیک و فلەمینکۆ. لە ئێران ھونەرمەندێکی ژێرزەمینی بوو.
دوای ئەوەی گۆرانی «نەقی»[٢] بڵاوکردەوە، کە بڕێک بە سووکایتیکردنیان دانا بە دەیەم ئیمامی شیعەکان، سەرۆکێکی باڵای مەرجەعی ئێران سزای مردنی بۆ شاھین نەجەفی دەرکرد[٣] و خەڵاتی بۆ ھەرکەسێک دانا کە بتوانێت بیکوژێت. بەڵام شاھین ئەو کات لە ئەڵمانیا بوو بۆیە داوای لە حوکمەتی ئەڵمان کرد کە بیپارێزن بۆیە بۆ ماوەی شەش مانگ لە ماڵەکەی نەھاتە دەرەوە و پۆلیسی ئەڵمان پارێزگاریی لێدەکرد.[٤]
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)