شووشە | |
---|---|
بە ئازەربایجانی: Şuşa | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٧٥٢ |
ناو بە زمانی فەرمی | Şuşa |
زمانی فەرمی | زمانی ئازەربایجانی |
وڵات | ئازەربایجان |
پایتەختی | Shusha District |
دابەشکاریی کارگێڕی | Shusha District |
ناوچەی کاتی | UTC+04:00 |
پۆتانی شوێن | ٣٩°٤٥′٣٧″N ٤٦°٤٥′١″E |
سەرۆک | Bayram Safarov |
ئەندامی | League of Historical Cities |
دانیشتووان | ٤٬٤٤٦ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٤٢٠ مەتر |
خوشکەشارەکان | Gyöngyös |
ڕووبەر | ٥٫٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://www.shusha-ih.gov.az |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 58 |
شووشە (بە ئازەربایجانی: Şuşa). (بە ئەرمەنی: Շուշի) شارێکە لە ئازەربایجان، لە ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەباغە کە کێشە لەسەرە. شارەکە لە بەرزایی ١٤٠٠–١٨٠٠ مەتر (٤٦٠٠–٥٩٠٠ پێ) لە چیای قەرەباغ ھەڵکەوتووە، لە سەردەمی سۆڤیەتدا ھاوینەھەواری شاخاوی بووە.
شارەکە لە کاتی شەڕی قەرەباغدا تووشی وێرانکاری و کەمبوونەوەی دانیشتووانی بەرچاو بووە. دوای گرتنی شوشا لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن ھێزەکانی ئەرمینیا لە کاتی جەنگی یەکەمی ناگۆرنۆ و قەرەباغدا، دانیشتووانی ئازەربایجانی شارەکە ھەڵھاتن و زۆربەی شارەکە وێران کرا[١] لە نێوان مانگی ئایاری ١٩٩٢ تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، شووشە لەژێر کۆنترۆڵی دیفاکتۆی کۆماری ئارتساخی دابڕاودا بووە و وەک ناوەندی پارێزگای شوشی خۆی بەڕێوەدەبرێت. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا، ھێزەکانی ئازەربایجان لە جەنگی قەرەباغی ٢٠٢٠دا دوای شەڕێکی درێژخایەنی سێ ڕۆژە، شارەکەیان کۆنترۆڵکردەوە[٢][٣] دانیشتووانی ئەرمەنی شارەکە ھەڵھاتن و چەندین ڕاپۆرت سەریان ھەڵدا کە میراتی کولتووری ئەرمەنی شارەکە لەناو دەبرێت.[٤][٥][٦]
In sum, there are real and present threats to the integrity of the heritage landscape of Nagorno Karabakh that result from a range of factors from development work undertaken without sufficient attention to heritage sites to intentional acts against Armenian monuments.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شووشە (شار) تێدایە. |