شوێنە پیرۆزەکان لەئیسلامدا یان سێ حەڕەمەکە سێ شوێنی پەرستشن کە پێگە و پیرۆزیان لەشوێنەکانی تر زیاترە لەلای موسڵمانان، ئەوانیش بە ڕیزبەنیدی بریتین لە مزگەوتی حەرام لە مەککە دواتر مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە دواتر مزگەوتی ئەقسا لە قودس.
مزگەوتی حەرام گەورەترین مزگەوتە لەسەر زەوی و پیرۆزترین و گرینیگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، قیبلەی موسڵمانانە و لەنوێژدا ڕوو لە کەعبە دەکەن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی مزگەوتەکەوە، ئاوی زەمزەم و مەقامی ئیبراهیم لەخۆدەگرێت، نوێژکردن تێیدا بە سەد هەزار نوێژە. موسڵمانان بۆ حەجکردن ڕویتێدەکەن.[١][٢]
دووەم گەورەترین و گرینگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان، لەلایەن پێغەمبەر محەممەد و هاوەڵانیەوە دروستکراوە، نوێژکردن تێیدا بە هەزار نوێژە، گۆڕی پێغەمبەر و ئەبووبەکری سدیق و عومەر کوڕی خەتتابی تێدایە.[٣][٤]
مزگەوتی ئەقسا سێیەم پیرۆزترین و سێیەم گرینگترین مزگەوتە لەلای موسڵمانان ، دووەم مزگەوتە لەسەر زەوی دروستکرابێت لەدوای مزگەوتی حەرام، و یەکەم قیبلەی موسڵمانانە.[ژێدەر پێویستە][٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شوێنە پیرۆزەکان لەئیسلامدا تێدایە. |