شڕێک ٥ | |
---|---|
دەرھێنەر | واڵت دۆرن |
بەرھەمھێنەر | |
شانۆنامە | مایکڵ مەککوڵەرز |
لەسەر بنەمای | شڕێک! |
ئەکتەران | |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
دەرچوون |
|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
فیلمی شڕێک ٥ فیلمێکی کۆمیدی خەیاڵی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە داھاتوودا بڵاودەکرێتەوە و بە شێوەیەکی نیوەچڵ لەسەر بنەمای پەڕتووکی وێنەیی شڕێک! لەلایەن ویلیام ستێگەوە داندراوە؛ بەرھەم ھێنراوە لەلایەن کۆمپانیای دریم وۆرکس ئەنیمەیشن و دابەشکراوە لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە. درێژەدەریی فیلمی شڕێک ٤ە (٢٠١٠)، وەک پێنجەمین قۆناغی سەرەکی و حەوتەمین قۆناغی گشتییە لە زنجیرەی شڕێک!. فیلمەکە لە دەرھێنانی واڵت دۆرن و ھاوبەشی دەرھێنانی براد ئەبلسۆنە لە سیناریۆیەک کە لەلایەن مایکڵ مەککوڵەرزەوە نووسراوە، و بەرھەمھێنانی بەڕێوەبەریی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیلومینیشن کریس مێلێداندری و جینا شای. مایک مایەرز و ئیدی مێرفی و کامێرۆن دیاز ڕۆڵی دەنگی لە فیلمەکەدا دەبینن.
بڕیارە فیلمی شڕێک ٥ لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە ئەمریکا نمایش بکرێت، ئەمەش دوای ١٦ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی بەشی چوارەمی فیلمەکە و ٢٥ ساڵ دوای فیلمە ڕەسەنەکە، شڕێک دێت.[١]