شۆن لێڤی | |
---|---|
لەدایکبوون | شۆن ئادەم لێڤی[١] ٢٣ی تەممووزی ١٩٦٨ مۆنتریاڵ، کیوبێک، کەنەدا |
پیشە | دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، و ئەکتەری فیلم |
چالاکبوون | ١٩٨٦–ئێستا |
ھاوسەر | سێرینا لێڤی |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
شۆن ئادەم لێڤی (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٦٨)[٢] دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، و ئەکتەرێکی کەنەدییە. کاری دەرھێنانەکانی پێکدێن لە Big Fat Liar، Cheaper by the Dozen، ، زنجیرەی Night at the Museum، و شتە نامۆکان.
لێڤی بەرھەمھێنەری فیلمی ٢٠١٦ی خەیاڵی زانستیی گەیشتوو بووە، کە بەھۆیەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە بۆ باشترین فیلم. لە ٢٠١٦ وە، لێڤی یەکێک بووە لە بەرھەمھێنەرانی زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسی شتە نامۆکان. دوو ئەڵقەی دەرھێناوە لە ھەریەک لە سێ وەرزی زنجیرەکە.[٣]
لێڤی بۆ خێزانێکی جولەکە لەدایکبووە[٤] لە مۆنتریال،[٥] کیوبێک. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا، دوا ناوەندی سەینت جۆرج و ناوەندی ڕاھێنانی ھونەری ستەیجدۆر مانەر لە نیویۆرکی خوێندووە.[ژێدەر پێویستە] لێڤی زانکۆی یەیڵی تەواوکرد لە ١٩٨٩ کە لە بەشی ھونەر ئەیخوێند. خەڵاتێکی ئێم ئێف ئەی وەرگرت لە قوتابخانەی ھونەری سینەمایی یو ئێس سی لە ١٩٩٤.[٦]
Un des producteurs de L'Arrivée, Shawn Levy, est un «ptit gars de Montréal»
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆن لێڤی تێدایە. |