شیبانیبا | |
---|---|
شوێنەوار | |
Shibaniba - شیبانیبا | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | نەینەوا |
قەزا | مووسڵ |
شوێن | باکووری مێزۆپۆتامیا |
بەرواری ھەڵکۆڵین | ١٨٥٠، ١٩٣٠، ١٩٣٤ |
شوێنەوار ناسان | ئەی.ئێچ.لایارد، ئی.ئەی. سپایزەر، سی.باچێ |
بەرزایی | ٢٨٩ مەتر (٩٤٨ پێ) |
شیبانیبا یا تەل بیڵا (بە عەرەبی: شیبانیبا، ئینگلیزی: Shibaniba) شوێنێکی شوێنەوارییە، و دەکەوێتە گوندی دەراویش لە پارێزگای نەینەوا لە دەشتی نەینەوا لە باشووری کوردستان لە عێراق. لە نزیک شارەدێی بەعشیقە. شاری دێرینی شیبانیبە، دوور نییە لە ئاشوورەوە. ناوی شیبانیبا لە سەرچاوەکانی ئاشوری ناوەڕاستەوە ھاتووە.
دوای چەند پشکنینێکی بچووک کە لەلایەن ئۆستن ھێنری لایاردەوە لە دەوروبەری ساڵی ١٨٥٠ ئەنجامدرا، تێل بیلا لە نێوان ساڵانی ١٩٣٠ بۆ ١٩٣٤ لەلایەن تیمێکی زانکۆی پێنسیلڤانیا و قوتابخانەکانی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی ڕۆژھەڵاتی ھەڵکەندراوە.[١][٢][٣][٤][٥][٦] ھەڵکۆڵینەکە لەلایەن ئیفرایم ئەڤیگدۆر سپایسەر لەگەڵ چارڵز باچێ سەرپەرشتی کرا. کارەکە ئاڵۆز بوو بەھۆی ئەوەی کە گردەکە بەسەر ١٨ خاوەندا دابەشکرابوو لەنێویاندا کڵێسایەکی جاکۆبی.[٧]
لە ھەمان کاتدا ئەم زانایانە بەدواداچوونیان بۆ شوێنی کۆن و نزیکی پەیوەندیدار لە تەپە گەورە کرد، کە دەکەوێتە نزیکەی ٨کم(٥ میل) باکووری ڕۆژھەڵاتی تەل بیلا.[٨]
شوێنەکە لە تەپۆڵکەیەکی گەورە پێکھاتووە و نزیکەی ٣٠دۆنم(١٢ھەکتار) دەگرێتەوە.
ھەندێک بەڵگەی داگیرکاری ھەیە تا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئوروک، لەوانەش ھەندێک بوونی حووری لە ناوەڕاستی ھەزارەی دووەمدا. بەڵام زۆربەی ماددە ھەڵکەندراوەکان لە سەردەمی ئاشوری ناوەڕاست و ئاشوری نوێن، لەوانەش مادەی گلیپتیک(نەخشی سەر بەرد) و ئێپیگرافی(نووسراوی سەر بەرد). لەوحی ئاشووری ناوەڕاست(نزیکەی ١٤٠٠-١٠٠٠ پێش زایین) لە تێل بیلا/شیبانیباوە بەڵگەی پێدراوە. ناوی شیبانیبا پەیوەندی بەم قۆناغەی مێژوویەوە ھەیە.[٩]
شوێنەوارەکانی حووری لە چینی سێیەمی ھەڵکەندەکاندا دەستنیشانکراون. بەراوردکردن لەگەڵ شوێنەوارە ھاوشێوەکانی نوزی وایکرد کە سپایزەر بگاتە ئەو ئەنجامەی کە حوورییەکان پێش ئەوەی بچنە نوزی، لە تەل بیلا نیشتەجێ بوون،[١٠]
نەبوونی بەڵگەنامەی نووسراو لە بیلا، بە پێچەوانەی نوزی، زیاتر پشتگیری لە ئەنجامەکەی کرد.[١١]