شین ژووی | |
---|---|
![]() وێنەی ھونەری شین ژووی | |
شانشین | شانشینی ھان |
لەدایکبوون | نزیکەی ٢١٧ پ.ز |
مردن | نزیکەی ١٦٨ پ.ز (٥٠ ساڵ ژیاوە) |
ناشتن | ماوانگدو, چانگشا, پارێزگای ھونان, چین |
ھاوسەر | لی کانگ |
شین ژووی | |||||||||||||||||||||
چینی | 辛追 | ||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
|
شین ژووی (٢١٣ - ١٦٣ پ.ز) کە ھەروەھا بە خاتوو دای یان مۆمیای دیڤاش ناسراوە مۆمیایەکی ٢١٠٠ ساڵە لە شانشینی ھانی ڕۆژاوا.[١] مۆمیای شین ژووی تا ئەمڕۆ باشترین مۆمیای مرۆڤی سەردەمانی کۆنە کە دۆزرابێتەوە.[١] شین ھاوسەری لی کانگ بوو، کە سەرۆکی بنەماڵەی دای بوو.[٢] شین ژووی زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ دوای مردنی بەناوبانگ بوو کاتێک کە گۆڕەکەی لە ناو گردێک لە ھونان لە چین دۆزرایەوە. ئێستا مۆمیای شین ژووی و گەوھەرەکانی لە مۆزەخانەی پارێزگای ھونانن.[٣]
لە ساڵی ١٩٧١ دا جەستەی مۆمیاکراوی شین ژووی دۆزرایەوە. ھەموو ئەندامەکانی جەستەی و مولولەکانی خوێنی ھێشتا دەبینران، ئەوە دەرکەوت کە جۆری خوێنی A ھەبووە، پێستی ھێشتا جیڕی تێدا مابوو و جومگەکانی ھێشتا دەجوڵێنران، مۆمیاکە ھێشتا برژانگ و قژ و کوونە لووتی مابوو.[١] لە ڕێگەی مۆمیاکەوە ئەوە دۆزرایەوە شین ژووی کێشی زۆو بوو لەگەڵ ئەوەی نەخۆشی شەکرە ھەبوو لەگەڵ بەرزی فشاری خوێن بەھۆی بچووک بوونەوەی مولولەکانی خوێنی و دڵی بەخراپی زیانی پێگەشت بوو.[٣]
شین ژووی بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا بەھۆی خراپی باری تەندرووستییەوە لەو کاتەدا. شین ژووی کێشەی ھەبوونی مشەخۆری ھەبوو لە لەشیدا لەگەڵ بەردی گورچیلە. ژووی لە تەمەنی نزیک ٥٠ ساڵی لە ١٦٨ پ.ز کۆچی دوایی کرد.[٤][٥] شین لە گۆڕێکی زەبەلاح لە ماوانگدوی سەر بە پارێزگای ھونان نێژرا لەگەڵ زیاتر لە ھەزار کەرەستە لە خواردن و خواردنەوەوە و جل و بەرگی ئاوریشم و نەخش و نیگارەوە تا پەیکەری مۆسیقاژەن و شیوەنگێڕ.[٤]
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Bonn-Muller
نەدراوە