شەریف ئیسماعیل | |
---|---|
بە عەرەبی: شريف إسماعيل | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٦ی تەممووزی ١٩٥٥ قاھیرە، میسر |
مردن | ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ قاھیرە، میسر | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | gastrointestinal system disease |
زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | سیاسەتوان، mechanical engineer |
پۆستەکان | Prime Minister of Egypt، Minister of Petroleum and Mineral Resources |
پەروەردە | زانکۆی عەین شەمس |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ئایین | ئیسلام |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2017 |
شەریف ئیسماعیل (بە عەرەبی: شريف إسماعيل ;لەدایکبووی ٦ی تەممووزی ١٩٥٥ –مردن ٤ی شوباتی ٢٠٢٣) ئەندازیار و سیاسەتوانی میسری بووە و لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٨ وەک سەرۆکوەزیرانی میسر کاری کردووە. ھاوکات لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ وەزیری نەوت و سامانە کانزایییەکان بووە.
ئیسماعیل خێزاندار بوو و دوو منداڵی ھەبوو.[١][٢] کێشەی تەندروستی پەیوەست بە کۆئەندامی ھەرس[٣] ھەبوو و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە ئەڵمانیا نەشتەرگەری بۆ کرا لەکاتێکدا سەرۆکوەزیران بوو.[٤] لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە قاھیرە کۆچی دوایی کردووە.[٢][٥] کۆچی دوایی ناوبراو بۆ یەکەمجار لەلایەن عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسرەوە لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە سۆشیال میدیا ڕاگەیەندرا.[٦][٧]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەریف ئیسماعیل تێدایە. |