ئاژەڵی شەوانە (بە لاتینی: nox- شەو، تاریکی)[١] بە ئەو ئاژەڵانە دەگووترێ کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شەوان چالاکن.[٢] ئەوان بە شەوان ڕاودەکەن و دەخۆن و بە بەیانییان دەخەون. زانایان زۆرجار وشەی crepuscular بەکاردێنن بۆ وەسفکردنی ئەو ئاژەڵە شەوانییانەی کە لە کاتی کازیوە چالاک نین؛ ئەوان لە کاتی بەرەبەیان و زەردەپەڕان و ھەندێک جار کاتێک مانگ زۆر بە بریقەیە چالاکن.