شەڕی ئەبووغرێب | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | کۆمەڵە چەکدارەکانی عێراق |
جێ | زیندانی ئەبووغرێب |
کاتی ڕوودان | ٢ی نیسانی ٢٠٠٥ |
شەڕی ئەبووغرێب ھێرشێکی چەکدارانی عێراقی قاعیدە بوو بۆسەر ھێزە ئەمریکییەکان کە لە زیندانی ئەبووغرێب جێگیر بوون لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٥، یاخیبووانی پەیوەندیدار بە قاعیدە لە عێراق ھێرشێکی لەناکاویان کردە سەر بەشی ئەمریکی لە زیندانی ئەبووغرێب، ناسراوە بە کەمپی فیدا، بە تەقاندنی مووشەکی ھاوەن و مووشەکی قورس بۆ سەر دامەزراوەکە، پاشان ھێرشکردن بە چەکی سووک و نارنجۆکی دەستی و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو. ھێزەکانی ئەمریکا دوای دوو کاتژمێر ھەوڵی گەمارۆدانەکەیان بە سەرکەوتوویی بەرپەرچ دایەوە، یاخیبووان زیاتر لە ٤٠ سەربازی ئەمریکییان لە شەڕەکەدا بریندار کرد و بە مەزەندە ٧٠ چەکداری قاعیدەش کوژران.[١] [٢]