شەڕی کەرکووک | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | شەڕ لە عێراق |
وڵات | عێراق |
جێ | کەرکووک |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ |
شەڕی کەرکووک شەڕێک لە شاری کەرکوک لە نێوان ھەرێمی کوردستان و داعش بوو. شەوی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، نزیکەی ١٥٠ چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر پێگەکانی باشوور و ڕۆژاوای شاری کەرکووک کە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوون. ھێرشی داعش لەژێر پەردەی تەمومژێکی چڕدا دەستی پێکرد و سەرکەوتوو بوو لە سەرکوتکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەکانی مەلا عەبدوڵڵا، مریەم بەگ، تەلوەرد و دەروازەی مەکتەب خالید. ھەروەھا بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی خەباز و ٢٤ کرێکار بە بارمتە گیران.[١][٢][٣][٤] بەلایەنی کەمەوە ٢٥ چەکداری پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا ژەنەڕاڵ شێرکۆ شوانی، فەرماندەی لیوای ١ و بەرپرسی پلە باڵای ھێزی پێشمەرگە لە کەرکووک.[٥] ژەنەڕاڵ شێرکۆ شوانی دوای ئەوەی لەلایەن ھێرشبەرانەوە گیری خوارد و تەقەی لێکرا، بەوتەی فەرماندەیەکی دیکەی پێشمەرگە، کوژرا.[٦] نزیکەی ١٦ چەکداری دیکەی پێشمەرگە لەلایەن داعشەوە گیران و دواتر کوژران.[٧][٨]
ڕۆژی دواتر فەرماندەیەکی دیکەی باڵای پێشمەرگە بە ناوی ژەنەڕاڵ حوسێن مەنسوور، فەرماندەی یەکەکانی پشتیوانی شەڕی ٢ لە دەڤەری کەرکووک لەکاتی سەرکردایەتیکردنی ھێرشێک بۆ سەر گوندی مەلا عەبدوڵڵا، بەھۆی تەقەی قەناسەوە گیانی لەدەستدا.[٩][١٠] ھەروەھا کێڵگە نەوتییەکانی خەباز لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کرانەوە. ھەرچەندە چەکدارانی داعش پێش پاککردنەوەی بەشێک لە بیرە نەوتییەکانیان ئاگر تێبەردا.[١١][١٢][١٣] ھێزە کوردییەکان ٨ گوندیان لە دەستی داعش کۆنترۆڵ کردەوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)