عائیشە عوسمان عیساکا | |
---|---|
نەتەوە | نێجیری |
پیشە | جێگری بەڕێوبەری کارووبەری کۆمەڵایەتی لە نەخۆشخانەی سەربازی نیامەی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی پارێزەری جێندەری سەربازی ساڵ لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان، ٢٠١٦ خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١٧ |
عائیشە عوسمان عیساکا جێگری بەڕێوبەری کارووبەری کۆمەڵایەتی لە نەخۆشخانەی سەربازی شاری نیامەی، نێجیریایە. عائیشە یەکێکە لە یەکەمین ژنانەی کە لە سوپای نێجیریا کاربکات.
عائیشە لە ساڵی ٢٠١٦، لە ساڵی ٢٠١٦ خەڵاتی پارێزەری جێندەری سەربازی ساڵی نەتەوەیەکگرتووەکان وەرگرت بەھۆی چالاکییەکانی ٢٠١٤–٢٠٥، لەگەڵ ھێزەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەشاری گاو لە مالی. لە کارەکەیدا، عائیشە یارمەتی ھاوڕێیە ئەفسەرەکانی دەدا لەڕووی سەربازییەوە ھەروەھا بۆ گەیشتن بە ژنانی ناوچەکە، چالاکییەکە لەژێر بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایش بوو بۆ زیاترکردنی چالاکی و بەشداری ژنان. لەلایەکی دیکەشەوە کاری بۆ پیاواندەکرد کە کاتی زیاتر بۆ ژن و منداڵەکان تەرخان بکەن.[١][٢][٣]
عائیشە لە ئازاری ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤][٥][٦]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عائیشە عوسمان عیساکا تێدایە. |