عبارە فەرەح ئیبراھیم العبارة فرح إبراهيم | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٨٣/١٩٨٢ (٤٢–٤٣ ساڵ) |
پیشە | چالاکوان، وەرگێڕ |
عیبارە فەرەح ئیبراھیم وەرگێڕی ڕاستەوخۆ و چالاکوانی کۆمەڵایەتی سۆماڵییە. ئەو پارێزەری مافەکانی ژنان و تەندرووستییە.
عیبارە لەدایکبووی نێوان ١٩٨٢ و ١٩٨٣ لە سۆمالیا. لەکاتی شەڕی ناوخۆیی لە ساڵانی نەوەدەکان دەستیپێکرد، باپیرەی لەلایەن ھێزە چەکدارەکان کووژرا وە دایکیشی ھێرشی کرایەسەر. دوابەدوای ئەوە، لە ساڵی ١٩٩٢، چووە کینیا لە کەمپەکانی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران دەژیا لە شارۆچکەی داداب.[١] دوای تەواوکردنی پۆلی ھەشت، ئەوا وازی لە قوتابخانە ھێنا بۆ یارمەتیدانی خزمەکانی. بەڵام دواتر لە خێزانەکەی ھەڵگەڕایەوە، کاتێک ڕازی نەبوو شوو بە پیاوێکی بەتەمەن بکات.[١][٢]
لە ساڵی ٢٠١٢، لەگەڵ ناشناڵ کۆنسڵی کڵێساکان لە کینیا دەستی بەکارکردن کرد. بەشێوەیەکی خۆبەخشانە ڕاوێژ و تاقیکردنەوەی ئایدزیان دەکرد، ھەروەھا کەمپەینیان دەکرد لەدژی خەتەنەکردنی مێینە. لەبەرئەوەی کچێکی موسڵمانە[٢] و کۆمەڵگاکەشی ھەمان شت، بۆیە کارکردن لەو ڕێکخراوە بۆی زەحمەتبوو، دوای ماوەیەک وازی لەکارکردن ھێنا لەو ڕێکخراوە. دواتر بوو بەوەرگێڕی ڕاستەوخۆ، لەھەمان کاتیشدا وەک چالاکوان لە چالاکییەکانی بەردەوامە.[٣]
لە ئازاری ٢٠٠٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر کار و چالاکییەکانی.[٣]