عوسمان بایدەمیر | |
---|---|
سەرۆک شارەوانی ئامەد | |
لە پۆستدا بووە ٢٠٠٤ – ٢٠١٤ | |
پێشینە | فەرەیدوون چێلەک |
پاشینە | گوڵتان کێشانەک |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئامەد، باکووری کوردستان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١
نەتەوە | کورد |
عوسمان بایدەمیر لەدایکبووی ١٩٧١، کەسایەتی سیاسی و پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ساڵی ٢٠١٤ سەرۆکی شارەوانیی ئامەد و ئەندامی ئێستای پارتی ئاشتی و دیموکراسیە، لە ساڵی ١٩٩٩ ھاتە نێو کەیسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووەتە یەکێ لەو پارێزەرانەی کە بەرگری لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد.[١]
بایدەمیر لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە مانگی مارسی ٢٠١٤دا، وەک بەربژێری پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە شاری ڕحا (ئورفا) دیاری کرا بەڵام سەرەڕای زیادکردنی دەنگەکانی حیزبەکەی، نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێ.[٢]
عوسمان بایدەمیر، لە دوا ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیادا کە ڕۆژی حەوتی حوزەیرانی ٢٠١٥ بەڕێوەچوو، وەک بەربژێری ھەدەپە لە ڕحا، توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێ و ببێتە نوێنەری ئەو شارە لە پارلەمانی تورکیا.[٣]
وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ و وەک سیاسەتمەدارێک عوسمان بایدەمیر لە ئاستی جۆراوجۆردا چەوسانەوەی بۆ کراوە بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ١٢ ی شوباتی ٢٠٠٤ دا ٢٠٠ دۆسیەی دادگای لەسەر تۆمارکراوە[٤]
عوسمان بایدەمیر ھەڕەشەی زۆری لێکراوە لە حوزەیرانی ٢٠٠١ دا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر ھەڕەشەکانی سەر ژیانی ھاتە گۆ. ئەمیش دوای تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی ئەرمەنی " ھرانت دینک " لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ دا کە عوسمان بایدەمیر لە نزیک ئەو ڕۆژنامە نووسەبوو لە نێو ئاپۆرای خەڵک خەریکی بانگەشەی ھەڵبژاردن بوون، جگە لەوەی بە چەندین شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکان.[٥]
دۆسیەکانی ئەم دوایییەی دادگا لە دژی عوسمان بایدەمیر بریتین لە:
دەرچوو بە سزای زیندانی ١٥ ساڵ بۆ ھەریەک لەم سەرۆک شارەوانیانە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عوسمان بایدەمیر تێدایە. |