ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
عۆفرە حازە | |
---|---|
עפרה חזה | |
لەدایکبوون | בת שבע חזה ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ Hatikva Quarter |
مەرگ | ٢٣ی شوباتی ٢٠٠٠ (٤٢ ساڵ ژیاوە) Ramat Gan |
گۆڕ | Yarkon Cemetery |
پیشە | گۆرانیبێژ-گۆرانینووس، ئەکتەری دۆبلێر، ئاوازدانەر، ڕۆژنامەوان، پیانۆژەن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، گۆرانیبێژ |
کارەکان | Deliver Us، Im Nin'alu |
شێواز | world music، folk-pop، Mizrahi music، مۆسیقای پۆپ |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | http://ofrahaza.org/ |
واژوو | |
عۆفرە حازە ناوی تەواوی بات شیفع حازە (١٩٥٧ - ٢٠٠٠) لەلای عەرەبەکان ناسراوە بە عەفرا ھەززاع، گۆرانیبێژ و ھونەرمەندێکی ئیراسیلی بووە و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناوبانگی دەرکردووە، لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لە باشووری شاری تەلئەبیب و خێزانێکی جولەکە لەدایکبووە، لەدوای چەند ساڵێکی کەم لەدایکببوونی براکانی پێشنیازیان بۆ باوکی کرد نازناوی عۆفرەی بۆ ھەڵبژێرن واتا ئاسکە ئەویش ڕازی بووە.
لەساڵی ١٩٧١ لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا عۆفرە لەئاھەنگێکی ھاوسەرگیریدا گۆرانی وتوە و بەھۆی دەنگە خۆشەکەیەوە داوایان لێکردووە ببێت بە ئەندامی یەکێک لە شانۆگەرییەکان و ئەویش پەوەندی پێوە کردوون، لەساڵی ١٩٧٤ بەشداری لەکێبڕکێیەکی گۆرانی ووتن کردووە و پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە، دواتر خوی داوەتە گۆرانی ووتن تاکو ناوبانگە دەرکردووە، لەساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ تیمێک لە گۆرانیبێژان و ھونەرمەندان ڕۆشتووە بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئاھەنگێگی مۆسیقاژەنین و نواندنیان سازکردووە بەناوی ئێرە ئیسرائیلە.
لەساڵی ١٩٧٩ عۆفرە لەفیلمێکی ئیسرائیلیدا بەشداری کردووە و گۆرانی سەرەکی فیلمەکەی پێشکەشکردووە ئەمەش بۆتە دەستپێکێکی گەورە بۆیی و بۆتە ناودارترین گۆرانیبێژەکانی ئیسرائیل، لە ساڵی ١٩٨٣ لە پێشبڕکێیەکی گۆرانی ووتندا لە ئەڵمانیا بەشداری کردووە و پلەی دووەمی بەدەستھێناوە و بۆتە ھۆی ناوبانگ دەکردنی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمەڵی گۆمەڵێک گۆرانی تۆمارکردووە و لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانیەوە بڵاوکروکراوەتەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی لە ئەوروپا بەدەستھێناوە.
عۆفرە دوای ئەوەی بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسی گۆرانی ووتوە لەناوەندی عەرەبی و ئەمریکا و ئەوروپا زیاتر ناوبانگی دەکردووە و لەژیانی گۆرانی ووتنیدا نزیکەی ٣٠ ئەلبومی تۆمارکردووە و لە ٢٣ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٠ بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عۆفرە حازە تێدایە. |