عیرفان خان

عیرفان خان
خان لە ساڵی ٢٠١٥
لەدایکبوون
شەھابزاد عیرفان عەلی خان[١]

(١٩٦٧-0١-0٧) ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧
جایپور، ڕاجستان، ھیندستان
مەرگ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٤-٢٩) (٥٣ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگھەوکردنی کۆلۆن
خوێندنگەسکوڵی نەتەوەیی بۆ دراما
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٥–٢٠٢٠
ئایینئیسلام
ھاوسەرسوتاپا سیکدار (ھاوسەرگیری ١٩٩٥)
مناڵ(ەکان)٢
ڕێزلێنانەکانپادما شری (٢٠١١)

شەھابزاد عیرفان عەلی خان ناسراو بە عیرفان خان (لەدایکبووی ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ – مردووی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠)،[٢] ئەکتەری ھیندییە بەکارەکانی زیاتر لە بۆلیوود دەرکەوتووە، ھاوکات لەئاستی جیھان بە دەرکەوتنەکانی لە فیلمە بەریتانی و ئەمریکییەکان ناسرا. عیرفان خان بەیەکێک لەباشترین ئەکتەرە ھیندییەکان دادەنرێت.[٣][٤] خان بەبەشداریکردنی ٣٠ ساڵ لە سینەما، چەندین خەڵاتی بردەوە لەوانە خەڵاتی نیشتمانی لە ھند خەڵاتی فیلمی ئاسیا ھەروەھا براوەی چوار خەڵاتی فیلم فەیر بووە. لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ھیندستان، خەڵاتی پادما شری پێدرا لەبەرامبەر کارە ھونەرییەکان، ئەم خەڵاتە چوارەم بەرترین خەڵاتە بدرێتە کەسی سڤیل لەناوی ھیند.[٥]

خان لەماوەی کارکردنی لەچەندین فیلمی گرنگ لە بۆلیوود دەرکەوت، لەوانە زەنەیمسەیک (٢٠٠٦)، لایڤ ئین میترۆ (٢٠٠٧)، پان سینگ تۆمار (٢٠١١) کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە خەڵاتەکانی نیشتمانی بەدەستھێنا. زیاتر لەوەش لە فیلمەکانی نیویۆرک (٢٠٠٩)، سەفەرتاسەکە (٢٠١٣)، حەیدەر (٢٠١٤)، پیکو (٢٠١٥)، تەلڤار (٢٠١٥). لە ھۆڵیوود لە فیلمەکانی سلەمدۆگ میلیۆنێر (٢٠٠٨) دەرکەوت کە بووە براوەی باشترین فیلم لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، ژیانی پای (٢٠١٢)، زە ئەمەیزینگ سپایدەرمان (٢٠١٢)، جێراسیک وۆرلد (٢٠١٥) و دۆزەخ (٢٠١٦) دەرکەوت. ھەروەھا لە زنجیرەی ئەمریکی[٦][٧] کۆتا کاری عیرفان خان، لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو لە فیلمی ئەنگریزی میدیەم.[٨] تا ساڵی ٢٠١٧، کۆی داھاتی فیلمەکانی عیرفان خان ٣٫٦ بیلیۆن دۆلار بووە.[٩]

عیرفان خان لە ساڵی ٢٠١٨، تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی شێرپەنجە بوو، بۆ ئەو مەبەستەش لە لەندەن چارەسەری وەردەگرت.[١٠][١١] دواتر لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠، بەھۆی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دواییکرد.[٢]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
ساڵ فیلم خەڵات پۆلین ئەنجام ژێدەر
٢٠٠٤ ھاسل خەڵاتەکانی فیلم فەیر باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی نەرێنی براوە [١٢]
٢٠٠٧ زە نەیمسەیک خەڵاتەکانی سپریت ئیندپێندێنت باشترین ئەکتەری پاڵپشت پاڵێوراو [١٣]
٢٠٠٨ لایف ئین ئە مێترۆ خەڵاتەکانی فیلم فەیر باشترین ئەکتەری پاڵپشت براوە [١٢]
٢٠١١ پادما شری ھونەر براوە [١٤]
٢٠١٣ پان سینگ تۆمار خەڵاتەکانی نیشتمانی باشترین ئەکتەر براوە [١٥]
خەڵاتەکانی فیلم فەیر باشترین ئەکتەر پاڵێوراو [١٢]
باشترین ئەکتەر (ڕەخنەگرانە) براوە [١٢]
٢٠١٤ سەفەرتاسەکە خەڵاتەکانی فیلمی ئاسیا باشترین ئەکتەر براوە [١٦]
٢٠١٨ ھیندی میدیەم خەڵاتەکانی فیلم فەیر باشترین ئەکتەر براوە [١٧]
باشترین ئەکتەر (ڕەخنەگرانە) پاڵێوراو [١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Irrfan Khan, Indian Actor in 'Life of Pi', Dies of Cancer Aged 54». The New York Times. ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «Irrfan Khan, actor extraordinaire and India's face in the West, dies at 53». Hindustan Times (بە ئینگلیزی). ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Anderson، Ariston (١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «'Jurassic World' Actor Irfan Khan on Upcoming Film: "It Will Be Like a Scary Adventure"». The Hollywood Reporter. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ Iqbal، Nosheen (٢٥ی تەممووزی ٢٠١٣). «Irrfan Khan: 'I object to the term Bollywood'». the Guardian. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. ^ «Padma Awards» (PDF). Ministry of Home Affairs, Government of India. 2015. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Chhabra، Aseem (٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠). «Excerpt: Irrfan Khan; The Man, The Dreamer, The Star by Aseem Chhabra». Hindustan Times. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Irrfan Khan: Top Indian Footfalls». Box Office India. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «Re-watching Irrfan: From Salaam Bombay to Angrezi Medium». India Today. ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ «Irrfan Khan Movie Box Office Results». Box Office Mojo (بە ئینگلیزی). ٢٠١٧. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. ^ France، Lisa Respers. «'Life of Pi' star Irrfan Khan reveals he has a rare tumor». CNN. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ «Life of Pi actor has rare tumour». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٦ی ئازاری ٢٠١٨. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  12. ^ ئ ا ب پ «Irrfan Khan passes away». Filmfare. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ «Bob Dylan movie leads indie Spirit Awards». Reuters. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ «Obituary: Irrfan Khan». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  15. ^ «Paan Singh Tomar wins big at National Awards». India Today. ١٨ی ئازاری ٢٠١٣. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ «'The Grandmaster' Grandly Masters Asian Film Awards». Variety. ٢٧ی ئازاری ٢٠١٤. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  17. ^ «Filmfare Award 2018 Winners - List of Filmfare Award Winners». Filmfare.
  18. ^ «Filmfare Awards 2018 Nominations | 63rd Filmfare Awards 2018». Filmfare. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]