عیزەت ئیبراھیم دووری | |
---|---|
لەدایکبوون | ۱ی تەممووزی ۱۹٤۲ گوندی دوور سەر بە پارێزگای سەلاحەددین |
مەرگ | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ | (٧٨ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | عەرەب |
پیشە | سەرکردایەتی حیزبی بەعس ھەڵوەشاوە |
چالاکبوون | ۱۹٦۲-۲۰۰۳ |
حیزبی سیاسی | حیزبی بەعسی شۆشالیزمی عەرەبی |
ئایین | ئیسلام سوننە |
مناڵ(ەکان) | ئەحەمەد - ئیبراھیم -عەلی -ھۆزان - عەبلە - حەمرا |
عیزەت ئیبراھیم دووری (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٤٢-مردووی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) لە ناوچەی دوور، پارێزگای سەلاحەددین) لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بوە. ئەو لە تیرەی ئەلبوحەربەیە لە ھۆزی ئەلمەواشت. خوێندنی لە قەزای سامرا و بەغدا تەواوکرد[١]
ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن حکوومەتەکەی عەبدولکەریم قاسمەوە دەستگیر دەکرێتو دەخرێتە زیندانەوە. یەکێک دەبێت لەو بەعسیانەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە کۆدەتایی١٧ی تەممووز ١٩٦٨ دژ بە عەبدولکەریم قاسم. بۆیە ساڵی ١٩٦٩ دا عیزەت دووری دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس.[٢] ساڵی ١٩٧٩ دەبێتە جێگری سەرۆکی حیزبی بەعسی عێراقی. لەکاتی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ سەرکردەی ناوچەکانی باکووری عێراق بووە لەدوای کۆنترۆڵکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، ١٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن سوپای ئەمریکاوە وەک دیارییەک ڕاگەیەنرا بۆ ئەو کەسەی زانیاری دروستی لەسەر شوێنی عیزەت دووری ھەبێت ناوی لەنێو لیستی ٥٥ داواکراوەکەی ئەمریکادا ھەبووە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، وەکو ئەمینداری گشتی حیزبی بەعس خۆی ناساند. لە ساڵی ٢٠٠٩ بەرەی جیھاد و ڕزگاری لە عێراق ڕاگەیاندا.[٣]
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە چەندین جار دەنگۆی کوژرانی عیزە دووری بڵاوکراوەتەوە.[٣] دواجار ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقییە ھەواڵی کوژرانی عیزە دووری لە ھەڵمەتێکی سوپای عێراقدا بڵاوکردەوە[٤] بەڵام حیزبی بەعسی ھەڵوەشاوە ئەم ھەواڵەی ڕەتی کردەوە[٥]
حیزبی بەعسی عێراقی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی عیززەت دووریی ڕاگەیاند کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە داواکراوە و حیزبی بەعسی قەدەغەکراویش لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پرسە بۆ ئەمینداری گشتی خۆی عیزەت دووری دەگێڕن و گوتیشی دیاریکردنی کەسایەتی سەربازی جێگرەوە ڕادەگەیەنین.[٦][٧][٨][٩]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عیزەت دووری تێدایە. |