عیسا بەتران

عیسا عەبدولھادی بەتران (٢٠١٠ کۆچی دوایی کردووە) سەرکردەی لیواکانی قەسام بووە کە باڵی چەکداری حەماسە. ناوبراو لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٠ لە کەمپی پەنابەرانی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بەھۆی ھێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کوژرا.[١] سوپای ئیسرائیل ئیدیعای ئەوەی کرد کە ئامانجەکەیان 'ژێرخانی تیرۆرە' لە غەززە. ھاوسەری دووەمی بەتران باسی لەوە کردووە کە بە ئاگاداری خۆی بەرەو مردنی ڕۆیشتووە، بەو پێیەی بێتوانا بووە بەسەر ماتەمینی خۆیدا زاڵ بێت بەھۆی لەدەستدانی ھاوسەری یەکەمی، مەنال شەعراوی و پێنج منداڵەکەیان، بیلال، عیزەدین، ئیحسان، ئیسلام و ئەیمەن. ئەوان لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ بە گوللەی تۆپبارانی ئیسرائیل لە باڵکۆنەکەیان لە کەمپی پەنابەرانی بورێج کوژرابوون، لە ھەوڵێکدا بۆ تیرۆرکردنی باوکیان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Batty، David (2010-07-31). «Israeli air strikes on Gaza kill Hamas commander». The Guardian. لە 31 July 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)