عیماد عەقل | |
---|---|
عماد عقل | |
لەدایکبوون | 19 June 1971 |
مەرگ | ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ | (٢٢ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | فەلەستینی |
ئایین | ئیسلام |
پیشەی سەربازی | |
دڵسۆزی | Palestinian National Authority (حەماس) |
خزمەت/ | کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام |
عیماد عەقل (بە عەرەبی: عماد عقل ١٩٧١–١٩٩٣) یەکێکە لەدامەزرێنەر و فەرماندەی لیواکانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازی حەماس. لەلایەن ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیلەوە کوژرا.
عیماد لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٧١[١] لە کەمپی پەنابەرانی جەبەلییە لە باکووری کەرتی غەززە لەدایک بووە، لە خێزانێک کە دوای شەڕی ١٩٤٨ کۆچیان کردووە بۆ گوندی بەرعیر (بە عەرەبی: برعیر)، نزیک مەجدەل.[٢] کە ئەمڕۆ بە ئەشقەلۆن ناسراوە.
بە گوتەی عادل برا گەورەکەی، عیماد زیاتر حەزی لە جوگرافیا بووە نەک سیاسەت. دەوترێت لە قوتابخانە سەرەتایییەکەیدا زیرەکترین خوێندکاری پۆلەکە بووە و دواتر یاریدەدەری مامۆستاکەی بووە لە قوتابخانەی ئامادەی دا. بەشێک لە کەسوکارەکەی دەستگیرکران، لەنێویاندا وەلیدی ئامۆزای. لە ئەنجامی شەڕە ئاگرینەکاندا کەسوکارە دوورەکانی بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژران. دواتر پەیوەندی بە حەماسەوە کرد. لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٨٨، عیماد و براکەی لەسەر ئەندامێتی لە حەماس دەستگیرکران.[٣]
دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد بوو، بوو بە شەڕکەر لە کەرتی غەززە. بەھۆی زۆرێک لە جلوبەرگەکانییەوە بە «جنۆکە» ناسرا، لەنێویاندا خۆی وەکو دانیشتوویەکی جوولەکە بە کەللەسەرێکەوە پۆشیبوو. لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، عیماد لە پێشەنگی لیستی داواکراوانی ئیسرائیلدا بوو، بەھۆی ڕۆڵی گوماناوی لە کوشتنی ١١ سەربازی ئیسرائیلی و مەدەنییەکی ئیسرائیلی و چوار زانیاریدەری فەلەستینی لە زنجیرەیەک ھێرشدا. بەپێی وتەی براکەی، عیماد لە ساڵی ١٩٩١دا ئاماژەی بەوە کردووە، «ئیسرائیلییەکان بەدوای مندان و بەردەوام دەبن لە شوێنکەوتنم تاوەکو من بەرپەرچی دەدەمەوە و دواتر بە دەستی ئەوان دەمرم و، بەم ھۆیەشەوە دەچمە بەھەشت».[٣]
عیماد عەقل فەرماندە و ڕاھێنەری محەممەد زەیف بووە، کە لە ساڵی ١٩٩٣دا دوای عیماد عەقل بووە فەرماندەی لیواکانی قەسام[٤]
لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣، زانیاریدەرێکی فەلەستینی، شوێنی عیماد عەقلی بە ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕاگەیاند. عیماد عەقل لەگەڵ سەربازانی دیکەی بزووتنەوەی حەماس لە ماڵێک لە شوجاعییە لە کەرتی غەززە خۆی حەشاردابوو. دوای چەند کاتژمێرێک لە گەمارۆدانی گەڕەکەکە، عیماد عەقل ھەوڵی ھەڵھاتنی دا و دەستبەجێ لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە تەقەی لێکرا. لە کاتی مردنیدا، ڕۆژنامەنووس ڕۆبەرت فیسک، عیماد عەقل بە «گرنگترین چالاکوانی حەماس کە تا ئێستا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە تەقەی لێکرابێت» ناوبرد. سەربازانی ئیسرائیل عیماد عەقلیان لە گۆڕستانێک لە کەمپی جەبالیا بە خاک سپێردرا. بۆ خۆپاراستن لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی عیماد عەقل، شەوانە ناشتنەکەیان ئەنجامدا.[٣]
لە ساڵی ١٩٩٥ حەماس ئەندامی باڵای وەلید حەمدییەی دەستگیرکرد بەھۆی پێدانی زانیاری بە ئیسرائیل کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی عیماد عەقل و چوار سەرکردەی باڵای سەربازی دیکەی حەماس. لە ساڵی ٢٠٠٢ حەمدییە بە تەقەکردن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.[٥]
حەماس لە ساڵی ٢٠٠٩ فیلمێکی ژیاننامەیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاھەنگی ژیان و شەھیدبوونی عیماد عەقلی دەگێڕایەوە.[٦] فیلمەکە لەلایەن مەحمود زەھار پیاوی بەھێزی بزووتنەوەی حەماس و وەزیری ناوخۆ فەتحی حەمماد نووسراوە. مەجید جوندییە دەرھێنەری فیلمەکەیە.[٦]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)