عەباس نیلفرووشان | |
---|---|
![]() | |
ناوی خۆماڵی | عباس نیلفروشان |
لەدایکبوون | ١٩٦٦ ئەسفەھان، ئێران |
مردن | ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ زاحیە، باشووری بەیرووت، لوبنان | (٥٧–٥٨ ساڵ ژیاوە)
دڵسۆزی | کۆماری ئیسلامیی ئێران |
خزمەت/ | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی |
ساڵانی خزمەت | ١٩٨٠–٢٠٢٤ |
پلە | سەرتیپ |
پێکدادانەکان/جەنگەکان |
عەباس نیلفرووشان (بە فارسی: عباس نیلفروشان؛ ١٩٦٦ – ٢٧ی ڕەزبەری ٢٠٢٤) فەرماندەیەکی سەربازیی ئێرانی و ئەندامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو، کە وەک جێگری ئۆپەراسیۆنەکانی سپای پاسداران کاری دەکرد. ئەو لە ساڵی ١٩٨٠، چووە ناو بەسیج و دەستی بە چالاکییە سەربازییەکانی کرد، پاشان پەیوەندی بە سپای پاسدارانەوە کرد و لە درێژایی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە بووە.[١]
لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە ماوەی مانەوەی لە بارەگای سەرەکیی ڕێکخراوەی شیعەی حیزبوڵڵا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا کوژرا.[٢][٣][٤][٥][٦]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |