عەجەم(Ajam-Ajaam-Hajam) لە زمانی کوردی و زۆربەی زمانەکانی ئاسیا وەک زمانی هیندی، زمانی ئوردوو، زمانگەلی فارسی، زمانی پەشتۆ، زمانی بەلۆچی و تورکی بە مانای ئێرانی و فارسی دێت. بەڵام لە زمانی عەرەبی ئەمڕۆکە پتر بە مانای ناعەرەب دێت.[١] ئەحمەدی خانی شاعیری مەزنی کورد لە مەم و زینەکەیدا زۆر جار ئاماژەی بە عەجەم داوە کە مەبەستی ئێران و ئێرانییە:
بفکر ژ عەرەب هەتانی ڤە گورجان
کورمانج چ بوونە شوبهی بورجان
ئەڤ ڕۆم و عەجەم ب وان حەسارن
کورمانج هەمی ل چار کەنارن
یا:
گەر دێ هەبووا مە ئتتحادەک
ڤێکرا بکرا مە ئنقیادەک
ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی
هەمیان ژ مە را دکر غولامی. [٢]
لە هەندێک شوێن بەتایبەت مەبەست لە عەجەم و عەجەمی، شیعەیە. کوردەکان بە ئازەرباینجانی و فارس ئێشێان گوتووە عەجەم.[٣]